"پەرجوی گۆچانەکەی گۆڕانخوازان -- ئاوێنە"
10:54 :2009/7/9گۆڕان لەسەر رق، لەسەر تۆڵە‌و لەسەر بنەما کۆنسیرڤەرتیڤە رۆژهەڵاتییەکە، گۆڕانە بەدیووی نیگەتیڤدا. گۆڕانە بەئاقاریکدا، کە دواجار جگە لەکەمایەتیەکی باڵادەسستی نێو خودی ئەو بزووتنەوەیەی بەناوی گۆڕانەوە خۆی پیشکەش دەکات، هیچ گروپ‌و چین‌و تویژیکی دیکە سودمەند نابن تێیدا. نموونەی ئەم تەرزە گۆڕانانە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ئاسیاشی پڕ کردووە لەنموونەی میژوویی حازر بەدەست، بەجۆرێک کە وایلێهاتووە گۆڕان بەڕەهەندە مێژووییە رۆژهەڵاتییەکەی باسکردنە لەگۆڕانیک کە ناسنامەکە بەڕق‌و تۆڵە‌و خوێن‌و بەتەنیشت قازانجی کەمایەتییەکی دەسەڵاتخوازی دیماگۆجیکارەوە دەناسرێتەوە.
کۆی گشتی ئەندامە باڵادەستەکانی گۆڕانخوازانی ئەم هەرێمەی ئێمە، بریتین لەو هەڤاڵانەی کە ناتوانن لەگوتاری رێبەرەکەیان (گوتاری شەراکەت‌و خاوەندارێتی بەسەر یەکێتیدا) تێپەڕاندن بکەن. گوتاری شەراکەتی کاک نەوشیروان لەنێو یەکێتیدا، گوتارێکە دوای شکستی بزووتنەوەکەی (ریفۆرم) لەنێو یەکێتی‌و دواتریش لەدەرەوەی یەکێتی‌و لەڕیگەی رۆنانی کۆمپانیای وشەوە دەردەکەوێت. گوتاری شەراکەت کە جەوهەری گوتاری کاک نەوشیروانە، گوتارێکی بێ گرێوگوڵە، گوتاریکە بەشێوەیەکی ئیجگار سادە بەشوێن پشکەبەشی ئەو دەسەڵاتەوەیە، کە بەڕێزیان بەهۆی سیاسەتە نادروستەکانی بایکۆتکردنی ماوەدرێژی خودی حیزبەکەی خۆیەوە سوک‌و سانا لەدەستی چوون.
بەم پێیە دەتوانین بڵێین، شەڕی سەرکردایەتی گۆڕانخوازان، شەڕی گەندەڵی‌و بیرۆکراتیەت‌و زاڵکردنی پەیوەندەکانی خوێن‌و خزمایەتی‌و بنەما زاڵەکانی خیڵگەرایی نییە لەنێو جومگەکانی حیزب‌و ئەزموونی فەرمانڕەوایی کوردی‌دا، شەڕی چەشنە گۆڕانیک نییە کە زۆرایەتی خەڵکی کوردستان خەونی پێوەدەبینن، بەڵکو لەجەوهەردا شەڕێکی خۆبەخۆی نێوان کۆی گشتی سەرکردایەتی یەکێتییە لەسەر سەرکردایەتی کردنی حیزب‌و گرتنەدەستی دەسەڵات‌و مسۆگەرکردنی پۆستە باڵاکانی دەسەڵاتە کوردییەکە لانیکەم ئەوەی بەر یەکێتی نیشتیمانی دەکەوێت لەدەڤەری سلێمانیدا.
کاک نەوشیروان لەمێژووی سیاسی خۆیدا، بەبەردەوامی لایەنگرانی خۆی لەحەماسەتێکی شۆڕشگێڕانەی ماوە کورتەوە، بۆ ئەوپەڕی قوڵایی نائومێدییەکی ستراتیژیی دەبات، رەنگە رووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی ئاشەکان‌و دەرەنجامەکانی دوای ئەوە‌و دواتر حەلکردنی بێ شەرت‌و مەرجی کۆمەڵە‌و دواتریش بایکۆت‌و میژووی گەڕانەوەکانی نێو یەکێتی رەنگە نموونەی زەقی ئەم سەردەمی حەماسەت‌و سیاسەتی نائومێدکردنانەی بەڕیزیان بن.
جێگەی خۆشیاڵییە کە ئێستا نەوەیەکی نوێ لە هەرزەکاران‌و مێرمنداڵان دەبینین کەگۆڕان‌و داخوازیەکانی گۆڕانیکی راستەقینە جۆشیان دەدات‌و دڵ‌و ویژدان‌و گیانیان لەگەڵ ئەو کردەیەدا دەخرۆشێنێت، بەڵام بۆ هەموومان دەبێتە جێگەی پەژارەیەکی نیشتیمانی قوڵ، ئەوکاتەی کە ئەو نەوەیەش وەکوو نەوەی پێش راپەڕین دەزانێت ختۆکەی عەتفی دراوە‌و لەساتەوەختێکی مێژوویدا تەڵقینی ئاگایی دراوە‌و باوکەکانی ئەو لەنێو قوڵایی بزووتنەوەیەکی مێژووییدا‌و لەپێناوی سەرکەوتنە سەر کورسی دەسەڵاتە کوردیەکە دەستیان بەخوێنی خەون‌و خولیا‌و داخوازیە رەواکانی ئەوی نەوەی خرۆشاوی دوای راپەڕین سورکردووە.
لەساتێکی میژوویی ئاوادا نەوەی نوێ هیچی لەدەست نایەت جگە لەنائومێدییەکی قوڵ نەبیت، نائومێدییەک کە تیایدا کۆی پەرجوی گۆچانەکەی گۆڕانخوازان بەبەرچاوی خۆیانەوە بەتاڵ دەکاتەوە. بەتاڵ دەکاتەوە، چونکە ئەو دەمە بەکردار بۆ ئەم نەوەیەش دەردەکەوێت کە خرۆشان‌و جۆشدان تەنها دەتوانێت پەرچەکردارێکی عاتفی سەرجادە‌و گۆڕین لەدەموچاوەکان دروستدەکات، نەک شۆڕشێکی ئەقڵانی‌و گۆڕانکاری بنەڕەتی لەسیستمی بەڕیوەبردن‌و ئیدارەدانی وڵات‌دا.
"لە زمانی شێرکۆ بێکەسەوە دژی دەستور (کۆتی کۆنەپەرستان)"
13:20 :2009/7/7"به‌ختیار عه‌لی و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی له‌سه‌ر گۆڕان"
01:45 :2009/6/2خۆڵکردنه چاوی کورد له لایه‌ن حیزبه کوردیه‌کانه‌وه (هه‌موویان) گه‌وره‌ترینی ئه‌وه‌یه که ڕه‌خنه‌شه له کاکه به‌ختیار، گوایه ڕاپه‌ڕین ئه‌م ده‌ستکه‌وته سه‌قه‌تانه‌ی ڕه‌خساندبێ، ته‌نها چه‌ن که‌سێکی کورد هه‌ن ئه‌م ڕاستیه ده‌رک پێ ئه‌به‌ن که‌وا کۆڕه‌وه‌که ڕه‌خساندی که خه‌ڵک کردی نه‌ک حیزب. کۆڕه‌وه‌که نه‌بوایه نه هێڵی 32-26 ئه‌بوو وه نه چه‌کوشی ئاماده‌ش ئه‌بوو، وه بڕیاری 986یش نه ده‌سته گوڵی به‌رزانی بوو نه تاڵه‌بانی به‌ڵکو چاوه برسیه‌کانی منداڵه شیره‌خۆره‌کانی کوردبوو! گۆڕانیش تا خه‌ڵک نه‌یکا به هه‌زاران نوسینی کاکه به‌خه‌ختیار هیچ له‌مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ! ڕینه‌یسانس به خه‌ڵک ئه‌کرێ نه‌ک به نوخبه..به جوتیار ئه‌کرێ نه‌ک به مامۆستا...به شوان ئه‌کرێ نه‌ک به ئه‌ندازیاری بیناسازی
درێژه‌ی بابه‌ت...