هیواکان
هیواکان کۆی هیواکانی منن، زو یان درەنگ پێیان ئەگەم، بەڵێ هیوان و ئەبێ هیوایان بۆ بخوازم بێنە دی، بەڵام ئەمەوێت چیتر لەبری هیوا خواستن کار بکەم و هیواکانم بە ئارەقی نێو چەوانی خۆم بێنمە دی...گەر لای من یەک وشەش فێربیت وا ئەزانم گەنجینەیەکم داویتێ چونکە خۆم هەمیشە لە فێربوندام، باوەڕناکەم بتوانم کەس لێم فێر بێت! ماندو نەبی تا ئێرە هاتی لەگەڵم..پێت خۆش بوو بەردەوامبە

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

چینی بابه‌ته‌کان

چێشتی مجێور
ڕامیاری
کۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت
کوردبڵاگەر
خۆم و گوێچکەم
خەم و خەفەت

لینکه‌کان

ئاوێنە
هاوڵاتی
دیمانە
کوردئایتیگروپ
زکورد

بڵاگ ڕۆڵ


تەنها چارەی ئێمە سریلاکی یەکگرتن

چی کورد وا لێ ئه‌کات واز له‌وه‌ بێنن دوژمنایه‌تی یه‌ک بکه‌ن و ده‌ست بکه‌ن به‌ دوژمنایه‌تی ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیان ئه‌که‌ن

وابزانم قانعه‌ ئه‌ڵێ:

کورد ئه‌به‌د ناگاته‌ مه‌قسه‌د نۆکه‌ری بێ گانه‌یه‌ --- دودڵن پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ک بۆیه‌ وا بێ لانه‌یه‌


,01:06 , 2008/8/19 ,
بۆچوونه‌کان ( 0 ) | بۆچوون | لینکی بابه‌ت

لە ژێر فشاری ژیاندا کوردی سەدەی بیست و یەک لە هەندەران

ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ته‌رجه‌مه‌ی پۆلیس یان کۆچبه‌ری(ئیمیگره‌یشنی) به‌ریتانیات کردبێت ئه‌وا ئه‌زانی باسی چی ئه‌که‌م.

ئیمتیحانی ڕاسته‌قینه‌ی تاکی کورد، به‌ تایبه‌ت ئه‌م نه‌وه‌ گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌وروپا گوایه‌ له‌ تاو بارو دۆخی سیاسی، ئیقتیسادی و هتد هاتوینه‌ته‌ ئه‌م وڵاته‌ ئه‌وروپیانه ئه‌م ژیانه‌ی ئێره‌یانه‌ که‌ تا چ ڕاده‌یه‌ک که‌سایه‌تی خۆیان پاراستوه‌ به‌رامبه‌ر: حه‌ز، ئاوات، ئاره‌زو شه‌هوه‌ت و غه‌ره‌زی پیسی ماده‌و خاوه‌ندارێتی شت‌. وه‌ له‌ ڕاستیا زۆرێک له‌وانه‌ش له‌ ساڵآنی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردو که‌ به‌ڕاستی له‌به‌ر ئه‌و باره‌ سه‌خته‌ی کوردستان هه‌ڵهاتن و منداڵه‌کانی ئه‌وانیش به‌ هه‌مان تاقی کردنه‌وه‌دا تێ په‌ڕیون.

 

 


,15:16 , 2008/8/2 ,
لینکی بابه‌ت

تەمسیل کردن...ڕاستی وتن

شانۆ، سینه‌ما، دراما، ته‌له‌ڤزیۆن، چات کردن له‌ نێت(چاتی نه‌ناسراو به‌رامبه‌ر نه‌ ناسراو) گۆڕینی ده‌نگی کابرایه‌کی سه‌رخۆشی خاوه‌نی هیچ به‌ گۆرانی و دواتر له‌ کلیپێکی ناسکدا، ماکیاژی ژنان، جلو به‌رگی ئینسان...چی ماوه‌ له‌ ژیان؟ ئاه بیرم نه‌چێ ڕۆمان و خواردنه‌وه‌ و ده‌رمان کێشان و ....!!

,16:37 , 2008/7/27 ,
لینکی بابه‌ت


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 1 له‌ 16 | ‌پێشوو