بابەتێکی بڤەیە ها؟
هەمیشە ئەڵێم، ژیان پیاو دروستی ئەکات بەڵام خۆشیەکەی بۆ ژنە، بەڵگە؟ ژن زیاتر ئەژین، ژن زو پێ ئەگەن و درەنگ پیر ئەبن، ژن کەم ماندو ئەبن و زۆرتر وەرئەگرن (مناڵ بونی لێ دەرکە، خۆ ئەگەر وەک هاوڕێیەکم ئەڵێ هێندەی ئیشی دە ساڵ گرانە ئەوا دروستکردنی ژیانیش لەسەرشانی پیاو هێندەی مناڵبوونەکە گرانە) و هتد....بەڵام ئەمە بۆ هەمو ئاستێکی ئاسانکاریەکانی ژیان، مەبەستم لە ژیانێکی سادەوە بیگرە تا ژیانێکی زۆر پێشکەوتوو و پڕ ئاسانکاری، ڕێژەی تام و چێژی ژیان هەر لای ژن زیاترە تا پیاو(هەتا سێکس خۆشی کە زۆربەی پیاو بە هەڵە لە ژن تێگەشتوون). . ئەکرێ هەڵەش بم
کەواتە بۆچی پیاو بە دەستی خۆی ژیانی ژن و مێردایەتی خۆی تێک ئەدا جارجار، ئەگەر پیاو دروستی ئەکات؟(پرسیارێک بو لە ناکاو خۆی کرد بە مێشکمدا) پرسیارێکی بەجێیە، وەڵامەکەشی هەر لەوەی سەرەوە سەرچاوە ئەگرێ، چونکە خۆشیەکەی بۆ ژنە، پیاو نازانێت تامی خۆشی بکات هێندەی ژن ئەزانێت، ئەوان ئەزمونیان بە درێژایی مێژو زیاترە و باوەڕم وایە چەسپاوە لە جینەکانیشماندا. لە قسە کردنەوە بیگرە تا مناڵ بەخێو کردن و کارکردن و خواردن و خواردنەوە تا بەراوردی باوکایەتی و دایکایەتی تا بچوکترین هەڵسوکەوتی ژیان، ژنان لەزەتی زیاتر ئەبینن لە ژیان تا پیاو بۆیە هەر بەدەستی خۆمان سەر لە خۆمان ئەشێوێنین[پیاوان]. ئەمە تەنها یاسایە، ناوازەو شاز یاسا ناشکێنن بۆیە بەردەوام ئەبم لەسەر ئەم دەستەواژەیە [مەبەست لە ژیربێژی بیرکاریە، کاتێک شتێک وەرئەگری پێویستی بە سەلماندن نیە بۆ ئەوەی شتی ئاڵۆزتری پێ بسەلمێنیت]
کەوابێ، ژیان پیاو دروستی ئەکات و لە خۆشی ژن دروستی ئەکات و خۆشیەکەشی لای ژن زیاترە، کەوابێ خۆشترین شتێک لای پیاو لە دنیا ژنە؛ [کچ، ئافرەت] چی ناو ئەنێی ناوینێ،ئەگەر بتوانم ئەمە بسەلمێنم ئەوا ئەبێ بتوانم بڵێم: مادام ژیان خۆی (واتە مانەوەو نەمردن) قەدری لای چاکترین بەکارهێنەرەکەی بێت کە ژنە، پیاویش خۆشترین شتێکە لە ژیان بۆ ژن. بابەتەکەم ناو ناوە ژن و مێردایەتی مەبەستم لە لوتکەی پێکەوە بونی نێر و مێیە، جا بە دڵنیاییەوە هاوڕەگەزبازەکان لەگەڵم نین، ئەوەیان گرفتی خۆیانە چونکە ئەتوانن بمخەنەوە بە درۆیا ئەگەر حەز بکەن چونکە من ئەوان لە ڕیزی شازەکان دا ئەنێم کە یاسا ناشکێنن.
کەواتە: ئەو پەندەی پێشینان (ژن هەیە ژینە ژن هەیە ژانە) زۆر ڕاستە بەڵام دو شێواز تێی ئەگەم [ئەکرێ لە داهاتو ڕا بگۆڕم لەسەر ئەمەیان]، یەکەم یاساکەی سەرەوە بەشی یەکەم و شازەکانیش بەشی دوەمی پەندەکەیە. دوەمیش، لەبری پەندەکە هەقە بوترێ، پیاو هەیە ژین دروست ئەکات و پیاویش هەیە ژان دروست ئەکات. هۆی دڵنیا نەبونم لە تێگەشتنی تەواو لە پەندەکە سادەیی و هەمیشە گومانکردنی خۆمە لە دروستی پەندە پێشینەکان.
کەوابێ پیاو بەڵێ ژیان دروست ئەکا بەڵام گەر لە خۆشی ژن نەبێ بەر ئەبنە یەک و شەڕ لەبەتاڵی باشترە، ئەوەش مانای ئەوەیە: ژن سەرچاوەی ژیانە و پیاو بێ ژن نایکرێ بەڵام ژن بێ پیاو زۆر چاک ئەیکرێ، هەر بۆیە ئەوان نێچیر و پیاویش ڕاوکەرە هەر وەک شێرزاد حەسەن ئەڵێ. چونکە لەسەرەوە وتم خۆشیەکەی بۆ ژنە کەواتە لە کەمترین ئاستی تامی ژیاندا، واتە لە کاتی نەبونی ژن بۆ پیاو و نەبونی پیاو بۆ ژندا هەمان بڕگەی یەکەمی ئەم نوسینە دیسان ڕاست دەر ئەچێت.
ئایا ئەمە لای هەندێ پیاو بە مانای ئەوە نایەت کە من فێمینیستێکم ئاو لێڵ ناکەم؟ وە لای فێمینیستەکانیش بە پێچەوانەوە؟ بەڵێ خۆشم لەگەڵ ئەوەم کە وادیارە، بەڵام خۆ سەلماوە کە پیاو هیچ نەبێ لە کاتی مەسیح و پێش مەسیحیشەوە [چونکە بەڕای من هیچ شارستانیەتێک کە هیچ نەبێ خۆڵەمێشەکەی مابێ بە بێ دین دروست نەبوە یان گشتی تر بەبێ ئایدۆلۆجیا] پیاو بە دەسەڵاتتر بوە، جا دەسەڵاتیش ئەزانین ئەکرێ دیکتاتۆر، تۆتالیتارو ئەکرێ وەکو هیندیستانیش دیموکراسیەتێکی ڕاستەقینە بێت، یان وەکو کۆماری ئیسلامی ویلایەتی فەقیهـ بێت. کەواتە هەرودلا ڕاستەکەن بەڵام تێگەشتنەکە هەر بە ڕاستی ئەمێنێتەوە چونکە لە ناخی پیاودا [بێ هیچ هەستێکی دەربڕین] بونەوەرێکە تەنها لە خۆی ڕازیە(واتە دەسەڵاتی بەدەست بوە) بەڵام هەستی نێرێتی کە مێینەکەی بەرامبەری بوەتە هۆی پێناسە بۆ دانانی ئەو وا ئەکات خۆی بسەلمێنێت بەوەی ئەوپەڕی پیاوسالاری [نێرێتی] بەوە دەربڕێت ژیان بۆ مێینەیەک دروست بکات. لەبەرامبەریشدا لە ناخی ژندا بەهەمان شێوە بۆ سسەلماندنی مێینەییی خۆی و لە پاڵیشدا لە ماسولکەکان و لە بێ شەرمی پیاو تێگەشتوە کە ئەو وایە بۆیە پاڵی داوەتەوە و لەزەت لە ژیان ئەبینێ...کەوابێ هیچ پێویست بە خۆ سەخڵەت کردن ناکاو نە پیاوسالاری و نە ژن سالاری هیچکامیان ڕاست نین. پێکهاتەی پیاو وای کردوە لەزەت لەوە بەرێت کە ژن لە خۆی زیاتر لەزەت لە ژیان ببات!
ئەی ئەمەی ئێستا لە سایەی شۆڕشی پیشەسازی و تەکنۆلۆجیای زانیاری هاتۆتە ئاراوە بەرهەمی چیە؟ من ئەڵێم ئەمیش لادانە لەوەی کە دان بنێین بەوەدا کە پیاو ژیان دروست ئەکات و ژنیش لەو ئازاترە لە تام و چێژ لێ بینینی بەڵام بە ڕەزامەندی پیاو. چونکە بە ئاشکرا ئەمانیش وەک دینیەکان (بە شێوازێکی زۆر ئاقڵانە تر)ژنیان کردۆتە ئامرازێک بۆ ئەوەی بیانخەڵەتێنن کە ئێوە لەزەتی خۆتان وەرگرن و ئێمە ئەتان ڕازێنینەوە بەڵام ژن هەست بەوە ناکەن کە پیاو وا خەریکە لەو ڕێژەیەی ئەوان قەرارە لەزەت لە ژیان ببینن پیاوان لەزەت زیاتر لە جەستە، هەست، دەنگ و هتدی ئەوان ببینن. بۆیە من بە پیاوسالاری ئەبینم و باوەڕناکەم جیاوازی لەگەڵ بۆچونی فرەژنی و ویلایەتی فەقیهـ جیاوازیەکی ئاسمان و ڕێسمان بێت. نە بەخوا فێمینیست نیم....![]()