بابەتەکە دەیلی مەیڵ بڵاوی کردۆتەوە کە توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە دوای نیوەڕۆیەک پاسپۆرتی بەریتانی هاک بکەن و تەوای زانیاری خاونەکەی دەربێنن بەبێ ئەوەی پۆستەکەش بکەنەوە. بە کورتی و سەرتان نەیەشێنم، ئەو پاسپۆرتەی بڕیارە بۆ من بێت، دراوسێکەمان ئەوە هیچ ئەتوانێ خۆی بکات بە من و وەری بگرێت، یان هاوشوقەکەم (جا وەرە ئەگەر کچە برادەرێکی لیتوانی بێت قوڕت بەسەر) ئەتوانێ هەر لەسەر زەرفی نامەکە بەبێ ئەوەی بیکاتەوە، ئەو پارچە ئەلیکترۆنیەی کە بە شەپۆلی ڕادیۆیی ئەکرێ بخوێنرێتەوە سێ فایلی لەسەرە. 1. فایلی زانیاریەکان 2. فایلی وێنەی خاوەنەکەی 3. فایلێک کە دڵنیا ئەکاتەوە ئەو 2ی پێشو دەستکاری نەکراون. کەواتە هەڵەکان لە کوێدان بە پێی دەیلی نیوز؟ یەکەم: فایلی سێیەم کاتیک بەکارە کە ئەو پاسپۆرتە خۆی هەوڵی دەستکاری کردنی بکرێت، کە وایە بەڵام هیچ سودێکی نیە لە کاتی هاوشێوەیەکی تەواوی ئەو پاسپۆرتە دروست بکرێ لەلایەن کوردێکی خەڵکی بەسرەوە دوەم: کاتێک هەوڵ ئەدەی ئەو 3 فایلە بخوێنیتەوە، پێویستت بە کۆدێکی 24 کاراکتەری هەیە کە تەنها بەوە ئەتوانی قوفڵەکەی بشکێنیت و زانیاریەکان بخوێنیتەوە. ئەو هەڵەیەی کراوە لەمەیاندا ئەمانەن: ا. چەنجار هەوڵ ئەدەی کە کۆدەکە لێ بدەی بێ سنورەو وەک مۆبیلەکەت نیە کە لۆک بێت و پێویست بکا تەلەفۆن بۆ کۆمپانیا بکەی تا پوک کۆدێک یان پینی 2 داوا بکەیت ب. کۆدەکە زۆر شتی دوبارەی تێدایە کە بۆ هەندێ پرۆگرامی سادە (ئەتوانی خۆت دروستی بکەیت) کە هەوڵ بدات کۆدی هەڕەمەکی (ڕاندەم) لێ بدات زۆر ئاسانکاری ئەکات و لەبری ڕۆژان و سەعات بە کاتیکی کەمتر ئەتوانی کۆدەکە بشکێنیت. دەرس: 1. کوردبڵاگەریش هەقە 5 هەوڵ زیاتر نەدا بە بەکارهێنەرەکان بۆ چونە ژورەوە و پاش ئەو 5 هەوڵە لەدوای یەکە، پێویست بکا بە ئیمەیڵی یەکەمجاری کە کوردبڵاگەری پێ کردۆتەوە داوای پاسۆردەکەی بکات 2. ئەگەر لە بەریتانیای، پاسپۆرتەکەت مەدە بەدەست هەمو کەسێکەوە کە گەڕایتەوە کوردستان 3. خەڵکی بلیمەت و کۆمپانیای گەورە هەڵەی زۆر سادە ئەکەن و کەس مەلایکە نیە 4. هێشتا ڕۆژنامە شتی خۆشتری تیایە تا ئەنتەرنێت... |