کاتی ئەوە هاتوە ڕۆژنامەنوسی کورد ئاوا بە غیرەت بێ، عەیبە ئیتر ترسان لە دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی، خۆمان وامان لێ کردن، خۆمان هەموو ملکەچی هەمو دەسەڵات و پیرو پەککەوتەو جاسوس و خوێنمژێک بوین.
بەسە ئیتر بە دڵی خۆمان ئەنوسین و ئەخوێنینەوەو کار ئەکەین، سەکۆی ئازادی هەمیشە پانە بۆ نەبەز گۆران و نمونەکانی ئەو. خەڵکی وەکو ڕەحمان غەریب مامەڕیشەی ئەم سەردەمەن دژ بەو دەسەڵاتەی خوێنی مامە ڕیشەو هەزارانی وەک ئەوان دەکەنە قوربانی تەلارو دۆلار و میللەتیش ڕەش و ڕوت و لە ژێر چەپۆکی تورک و عەرەب هێشتا ترس و لەرزمانە.
بەسە ئیتر سەردەمی قسەکردنە لە ماڵەوە و یەکسەر هەمو دنیا گوێی لە قسەکانتە، بەسە ئیتر وەک نوسەرێکی تری کوردستان پۆست ئەڵێ، کۆمیتەو مەڵبەندەکانی جنێڤ و لەندەن و ڤیەننا، یەکێتی و پارتی جاسوسی لە بچوکترین شارۆچکەی بەریتانیا لەسەر کورد ئەکەن ئەڵێی سۆشیالەکە لە قەلاچوالان و سەری ڕەشەوە دێت.
سەرۆ قادر، هەمومان بە سەگ و بێ شەهامەت ئەزانێ، ئەبێ هەموو سوپاسی نەبەز گۆران بکەین ئاوا بە غیرەتەوە ڕوبەڕویان ئەوەستێ و لە شەقامە پانەکانی هەولێردا سنگ دەر ئەپەڕێنێ و ڕآستی ئەکات بە چاوی هەموو چڵکاوخۆرێکی کورد، چ چڵکاوخۆری ناوخۆ بێت یان چڵکاوخۆری دوژمنانی کورد.