زامت زۆر سەختە، چونکە تۆ کڵپەی گەرمەی ئەنفالی و لەو ڕۆژەوە بوی بە ناسنامەی من و هەموو 16ی ئازارێکم ئەکەیتەوە بەو ساتەی قریشکەی تەیارەکان زاڵتر بو لە قریشکەی ژن و کچ و هاوارو ناڵەی پیاوانی ناو ژێر زەمینەکە.
بەڵام چیتر نە ئەچم بۆ کۆڕی یادکردنەوەی تۆ تا ئەوکاتەی ئەوانەی تۆیان کوشت ئەتۆپن و ئەوانەشی نان و پیازیان بە ناوەکەتەوە خوارد زەلیل و ڕسوا ئەبن و ئەبن بە عیبرەت، بۆ خۆم تاجە گوڵینەکەم لە هەر جێگایەک بێت دا ئەنێم و هەمو ساڵێکیش 16.3 هەموو ساڵی 1988 لە پێش چاوم وەک فیلم لێ ئەدەم و تا ئەو کاتەی ئەچمە ژێر گڵ تۆ تاکە ناسنامەی منیت