به‌ڕێزانی چاک - یه‌که‌م و دوه‌م جینۆسایدی کورد له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریکاو به‌ریتانیا بوو هه‌ڵه‌بجه‌یی‌یه‌ک
بۆ سودی به‌شێکی کوردستان و به‌شێکی سیاسه‌تی کوردی ئێستا که نازانین سبه‌ی چی ڕوو ئه‌دات، سوتاندنی ته‌واوی مێژوی نوێی کوردستانی باشور به تایبه‌تی و کوردستانی گه‌وره به گشتی کارێکی ناڕه‌وا نیه؟ کورت کردنه‌وه‌ی جینۆسایدی کورد ته‌نها له‌سه‌ر سه‌ددام و فرانسه‌که‌ی هۆڵه‌ند و فه‌ره‌نسای گه‌وره‌ش وه‌ک باسکی بانان بۆی ده‌رچێت کفری مێژوو نیه؟
کاتێک چێرچڵ هاواری کرد به ڕۆژی ڕوناک ووتی "من ئاماده‌م چه‌کی کیمیایی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ناشارستانی به‌کار بهێنم [مه‌به‌ستی کورد بوو]" و هۆی به‌کار نه‌هێنانه‌که‌شی به دان پیانانی ئینگلیز خۆیان هۆی پراکتیکی و که‌م توانایی خۆیان بوو ئه‌و کاته به‌رامبه‌ر شێخ مه‌حموود، کام له مێژو ناس یان سیاسته‌وانه‌کانی ئێمه جورئه‌تی هه‌یه ئێستا بیکێشێته‌وه به چڕ‌و چاویاندا پێیان بڵێ: "گه‌ر وه‌ک بارزانیمان لێ ئه‌که‌ن ئه‌وا ئه‌و، قازی و شێخ فێریان کردنی کێ دۆسته‌و کێ دوژمن، ئێمه هیچ دۆستێکمان نیه شاخه‌کان نه‌بێت!" ئه‌مه یه‌که‌م جینۆسایدی کورد بوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئینگلیزی داگیرکه‌ری ئه‌وکاته جا 20 ساڵ له‌مه‌و به‌ر بێت یان 80 هیچ جیاوازی نیه‌و ئه‌رمه‌نه‌کانیش هه‌ر چه‌ن ساڵێک پێش ئه‌وه‌بوو به ده‌ستی تورکی خوێن‌ڕێژ جینۆساید کران له‌گه‌ڵ کورد‌و تا ئێستاش هه‌ر باسی ئه‌که‌ن و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن.
به ویژدان قسه بکه‌ین ئێستا سه‌دام باری لاره‌و ئێمه‌ش که له ئه‌نفال نه‌جاتمان بوو حه‌ز ئه‌که‌ین له هه‌ڵه‌بجه‌که‌مان په‌تی قه‌ناره [هه‌مان ووشه‌و په‌ته‌که‌ی قازی] بکه‌ینه ملی و ته‌رمه‌که‌شی بنێرین بۆ نوگره سه‌لمان تا سه‌گ بیخوات، به‌ڵام خۆ ئه‌و به ته‌نها ئه‌و کاره‌ی نه‌کرد! خۆ سه‌ددام خۆی نه‌هات بۆ سه‌ر سنوری عێراق ئێران و دوایی له ته‌واریه‌که‌ی سلێمانی و دوایی له دوز و تا گه‌شتینه سه‌ماوه‌و خودی نوگره‌سه‌لمانه شومه‌که سه‌دام پێ ئه‌چێ هه‌ر ئاگاشی لێ نه‌بووبێت [به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه مانای بێ گوناهی ئه‌و نیه چونکه چ به ئاگا و چ بێ ئاگا هه‌ر تاوانی جینۆسایدی ئه‌نجام داوه] به‌ڵام ئه‌ی دۆناڵد ڕامسفیڵد و پیاوه ئاشتی خوازه‌کانی دیکه له کوێ بوون ئه‌و کاته؟ ئه‌ی نیورک تایمز و گاردیان له کوێ بون؟
دوه‌م جینۆسایدی کورد له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا، ئێران و ئێراقی ئه‌وکاته بوو، به پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی پایک له ئازاری 1976دا هه‌رسێ ڕژێمی ئه‌مه‌ریکی، ئێرانی و ئێراقی شۆڕشی کوردیان سه‌رکوت کرد‌و پاشان بارزانی هاواری بۆ کیسه‌نجه‌ر برد به‌ڵام له‌سه‌ر ئامۆژگاری سه‌رۆک فۆرد ته‌نها بێ ده‌نگی نه‌بێ هیچ ووشه‌یه‌کی دیکه‌ی نه‌درکاند![1] پاشتریش بارزانی له دوا چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ولیام سافیری گه‌وره ستون-نوسی نیو یۆرک تایمز ووتی "ئێمه نامه‌نه‌وێ ببین به داشی هیچ که‌سێک. ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆنین. ئێمه ئۆتۆنۆمی خۆمانمان ئه‌وێت. ئێمه سه‌ربه‌ستیمان ئه‌وێت" [2]
ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه بۆ خزمه‌تکردنی ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی ئێمه‌ی به‌کار هێناوه‌و هه‌میشه ئێمه ناومان "کڕیار"ه‌و ئیسرائیلیش "هاوپه‌یمان". له هه‌مان کاتیش‌دا عه‌ره‌به گێژه‌کان و تورکه خۆپه‌رسته‌کان وا ئه‌زانن ئیسرائیل چاوی کاڵی کوردی لا جوانه‌و عاشقی شه‌قڵاوه‌و بۆکان بوه بۆیه جار به‌جاره که بزانێ خۆی جێگای له‌قه، له‌قه‌یه‌ک ئه‌دا له نه‌وه‌کانی سه‌لاحه‌دین که سه‌رو گوێلاکی دنیای شکاند!
له 21/8 با بچینه به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی ئێراق که کوردستانی باشور به‌شێکی فیدراڵه تێیدا به‌ڵام با بیرمان نه‌چێت ته‌نها سه‌ددام جینۆسایدی کوردی نه‌کرد، به‌ڵکو ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریکای زه‌به‌لاح و ئینگلزیی هاوپه‌مانی و زۆربه‌ی وڵاته ئه‌وروپیه ڕواڵه‌ت به‌هه‌شته‌کانیش قامچیان له پشتمان داوه‌و ئێران و تورکیا و سوریاش باشترین دارده‌ست و جه‌للاد بوون بۆ گیانی کورد. به بیرمان نه‌چێت، دۆستی کورد ته‌نها شاخه، کێ ئه‌بێ به‌دۆستمان با ناوی خۆی بنێ شاخ!
[1] http://www-tech.mit.edu/archives/VOL_096/TECH_V096_S0067_P004.txt
[2] The Kurds, A people in search of their Homeland. Kevin McKiernan St Martin’s Press March 2006