ئەزانی ئەگەر هەڵەبجە دوای نەورۆز بوایە، هیچ لەزەتم لێ نە ئەبینی؟ جا ئەمساڵ نەبێ بە چاوی پارساڵەوە شوکور زۆر خۆشە، سەفەری کوردستان، دوایی ئەستانە، دوایی سانگهای (چین)، ئەگەر خوا پارەی دا ئەوا ئیسپانیا و ئیتالیاش ئەبێ لە داخی پاساپۆرتە شینەکە!
نەورۆزتان پیرۆز، نەورۆز لە ماڵم، دو تەلەفۆنم بۆ هات، بەڵام وتم کار ناکەم چونکە سەری ساڵی نەتەوەکەمە، ئەم ئێوارەیەش بێ ئێوە ناخۆش هەتا بتوانم کاتێکی خۆش ئەبەینە سەر. هیوادارم ئێوەش هەموو نەورۆزەکەتان بڕازێننەوەو بیکەنە بیانویەک بۆ دروستکردنی کاتێکی زۆر خۆش بۆ خۆتان.
پێکەنن، سەما بکەن، ڕاپەڕن... ڕاستیەکەی چاوەڕێم ئەکرد بەشەکانی تری کوردستان چەن زرمە زلێیەک بکەن لەگەڵ دیکتاتۆرەکانی 3 پارچەکەی تری کوردستان..دەی قەیناکە ساڵێکی تر، نەڕۆشتوە بڕوات
بیرم لەوە کردەوە پێویستمان بە PageAlert هەیە بۆ ئەوەی بە ئێس ئێم ئێس یان شتێکی تایبەتی ئاگادار بکرێینەوە ئەگەر کوردبڵآگەر داون بێت، بەڵام وا خەریکە ساڵێک تەواو ئەکەین و تەنها چەن کاتژمێرێک نەبێ، سێرڤەرکە پەکی نەکەوتوە، با بزانین چۆن ئەبێت.
جارێکی تر ئازیزن نەورۆزتان پیرۆز