2007/4/11

چوار شەەمی ڕآبردو ئەم کاتە بە ئاسمانەوە بوم بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە وەک هەموو شوێنێکی تری ئەم کوردستانە فەقیر پێشێلکراوی ژێرپێی دەوڵەمەند و سیاسەتمەدارەکانە.

خۆشبوو فڕینەکە، گومانی نیە هێڵی نەمساوی بێت و باشترین جۆری فڕۆکەو لە بوکی ئەوروپاوە (ڤیەنا) بەڕێ بکەوێت، هەروا ئەبێت. بۆیە ناتوانم گلەیی بکەم لە فڕینەکە، بەڵام خوا ئەزانێت ئەوەنە تەریق بومەوە تا خۆم ئەڵێم بەس. ناحەقمە و ناحەقیشم نیە، بۆ پیر و پیاوە کامڵەکان قەیناکا بەڵام کاکی لەندەنی لایخۆی دنیای دیوە، هەرچەم خۆم پاراست کەس  نەناسم چی بکەم ئەو هاتە پێشەوەو منیش نەمتوانی بڵێم کاکە من کورد نیم. دەی وەڵا سواری فڕۆکە بوین کاکم چو لە پۆلی یەک دانیشت و بلیتی پۆلی دوشی پێیە.

دەی وەڵا کەس قسەی نەکرد ئەوەندە قۆز و کەشخە بوو، دوایی لەسەرژمێرکە دووان قۆڵیان گرت و هێنایان لە پشتمەوە دایان نا. بۆ خۆی سەرم کرد بە ژێر کورسیەکە وتم نەوەک سڵاوێک بکات و هۆستێسەکان بزانن هاوڕێی من یان ناسراوی منە.

زۆرم پێیە بنوسم بەڵام ئەم ئەنتەرنێت کافێیە کەری کردم، ئەمە چوارەم پی سی بگۆڕم، کەچی هەر سەقەتە!!! ئااااااااااااااااااااااااااااخخخخخخخخخ

نووسینی: ‌ هیوا ڕێکه‌وتی 12:56
چینی: چێشتی مجێور بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(1)
خاڵۆ لکە کوێی
خاڵۆ هیوا ، لەکوێی دڵمان تۆقی دەی برا بنووسە
نووسینی: taqedar ڕێکه‌وتی 19:00, 2007/5/5 | Link | |