2007/6/19

ئێهـ

سەفەر وایە، بەڵام بەخوا بۆ من هەر زۆر وێرانە، ئەڕۆم و یەمەوە تاقەتی زۆر شتم نامێنێ. هەندێ لە وێنەکانی شانگهای لێرە دا ئەنێم. ئەو سینەی وا ئەزانین هەموی دوکانی کۆپی کردنی شتە بزانە چەن پاکو تەمیزە. مێژو هەر باس ناکرێ. خەڵک بێ دەنگ ئەو شارە 20 ملیۆنیە جار جار ئەڵێی چۆڵە، خۆ لە ڕاستیدا شارە مێرولەش هەر ئەوەنە قەرە باڵخە.

خواردن: قامیشی سوروەکراوە، نەیجەی برژاو، زەلی هەڵکڕوزاو، ڕانی قرژانگ، پشتملی مار و سەروگوێلاکی سەگ(سەروپێش هەیە بە پێی ئاژەڵەکە)!

خانو: 20 مەتر دوجا جێگای خواردن و خەو، تەوالێت نیە، ئەبێ لە ژوری دانیشتنەکە عەیب نەبێ هین بکەیتە سەتڵێک و بیبەی بۆ توالێتە گشتیەکەی لای ماڵ و لەوێ خاڵی بکەیت و تێر بۆنی خۆش هەڵمژی ئەنجا وەرە سەتڵەکە بشۆ!

بازاڕ: بێ کۆتایی...

تۆ: ئەو پارچەیە بەچەندە کاکە گیان؟

ئەو: 200 یوان،

تۆ: ئەی بە 20 یوان[پارەی چینی، یەک پاوەن 14.5 ئێستا] نابێ؟

ئەو:  بۆچی چیە نۆۆۆۆۆۆۆ!

تۆ: دەی هیچ ئەڕۆم.

ئەو :دە قەیناکا وەرە بیبە

ژیانیش بەردەوامە، جار جار بێتاقەتیەکەی خاریچ هەر هەیەو شتی خۆشیش لە ژیان زۆرە کە ئینسان ناتوانێ زۆربەیان بکات. پلان زۆر و تەتبیق کردنیان زۆر کەم. پێکەنین زۆر و بەردەوامیەکەی مەحاڵە، خەفەتیش بەرامبەری بەڵام ئەم زیاتر دوبارە ئەبێتەوە بەڵام ئەمیش بەردوامی نیە.

کوردبڵاگەر گەشەی چاکی کردوە بەڵام وا ئەزانم تا کورد گەیشتە چاخی بڵاگ کردن، خەڵکی دیکە گەشتنە شوێنی تر بۆیە پلانی بی کاک سەلاح هەقە دەست پێ بکەین. گرفت لەمەیان ئەگەر لاسایی فەیس بووک بکەینەوە ئەوەیە چەن کچ و کوڕێکی تر بکوژرێن جا ئەوکاتە حاڵمان جوان ئەبێت وەڵا مەگەر بچین بۆ مەریخ!

چی ترت عەرز بکەم؟ برادەرێکیان گرتبوو لەسەر ئەوەی قسەی بە پاکستانی وتبوو لای ئینگلیزێکا، پاکستانیەکە خۆشی لەوێ نەبوە. جنێوی ناشیرینی ڕەگەزپەرستی داوە. ئەتاتورکیش پەیکەری هەیە لە مادام تێسۆ!

نووسینی: ‌ هیوا ڕێکه‌وتی 17:31
چینی: دیاری نه‌کراو بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)