دوێنی هەم خۆش بو هەم ناخۆش. وەک هەموو ئاگادار بون دیارە خەڵک وای ئەزانی لە هەڵەبجە ئەبێت بە شایی و لۆغان بەڵام وانەبوو چونکە ئەو زاڵمانە کە ئێستا ئەکرێ پرسیاریان لێ بکرێ هەق نیە بکوژرێن تا هەندێ تاوانی تایبەت هەیە لێکۆڵینەوەیان لەسەر نەکرێ بەڵام ڕاستیەکەی یاسایی و دادگاییش هەیە کەوا ئەمە سەختتر ئەکات.
ئەگەر لەسەر هەموو تاوانەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێ وەک کابرای ڕوسی لە سجن ئەڕزین بەڵام هەرچەن ئەمەیان لای من زۆر چاکترە بەڵام لای خەڵک ئەکرێ خراپتر بێت لە قەنارە!
کەواتە بۆ مێژوو...دوای لە سێدارەدانی قازی بە 60 ساڵێک کەسێک کە دوژمنی کورد بو لە سێدارە درا، کەسێکیش کە جینۆسایدی کوردی کردبوو بە هەمان شێوە. جا ئێستا پرسیارە گرنگەکان دێنە پێشەوە:
1. ئەو 423 کەسە کە یەکەمیان موەفەق ڕوبەیعی ئامۆژگاری تاڵەبانیە
2. قەرەبوو کردنەوەی ئێمەی پاشماوەی ئەنفال
3. ئایا ئەم دۆسیەی جینۆسایدە بەس نیە بۆ ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان ناچار بێت دەوەڵەتێک بۆ کورد دروست بکات تا جارێکی توشی کارەساتی وا نەبێتەوە؟ وابزانم بەندێکە لە بەندەکان ئەبێ بە دوایدا بگەڕێم
4. ئایا دۆسیەی ئەنفال بچوک کرایەوە یان وەکو خۆی بو یان گەورەو زلتر کرا؟
5. ئایا ئەو کوردانەی لە ناو ئەو 423 کەسەن تەسلیم بە دادگا ئەکرێن؟ وەک کابرای هارونی کە ئاخر ناوبو لە ناولیستەکە؟ ئەی ئەوانەی لە وڵاتانی وەک دانیمارک و بەریتانیای زلهێزو ئەریستۆکراتی سەر ئەم دنیایەن؟
پاشان وەک هەڵەبجەییەک بە داخم کەوا عەلی کیمیایی پرسیاری لێ ناکرێ لەسەر هەڵەبجە بەڵام بە هیوام ئەگەر بە غیابیش بێت دۆسیەکە بچێتە ئەو دادگا شەقنەیەوە