هەموو ئەزانین کە ڕۆژئاوا دەستی هەبوو لە دابەش کردنی کوردستان تا ئێستای کوردستان و سوکە زنجیر کردنێکی قاچی کوردی کوردستانی باشور تا بەو شێوازەی ڕۆژئاوا نەیەوێت ئێمە باڵا نەکەین بەڵام ئایا بە ڕاستی چۆن بو؟
کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی سەعات و نیوی بەڵگەنامەیی ئامادە کردوەو لەسەر یوتیوب هەیە بۆ ئەوانەتان بتانەوێ ئینگلیزیەکەی تەماشا بکەن. ئەگەر بهاتایەو یەکێک لە کەناڵە کوردیە حیزبیەکانی خۆمان جورئەتی بکردایە زۆر خۆشحاڵ ئەبوم وەریگێڕم. بەرنامەکە بە ناوی ئەو دادگایەی هەرگیز کۆتایی نایەتە، کلیپەکان لەم بابەتی مزگین ببینە بە ناوی تۆڕێک لە خیانەت.
لە خاڵە گرنگەکانی بەرنامەکە:
1. فەرەنسا و ئەڵمانیا گەورە دابینکەری چەکە کیمیایەکانی عێراق بون
2. ئەمریکاو بەریتانیا ئاگاداری بەکارهێنانەکانی بون و چاویان لێ پۆشی و بگرە وتیان ئێران بو
3. ڕێگرتن لە ئۆپۆزسیۆنی کوردی و بە یارمەتی پیتەر گاڵبرەیس بۆ هەر سەردانێکی کورد بۆ ئەمریکا بە تایبەتی بۆ ئەوەی سەدام دڵی نەیەشێت لێیان
4. سەپاندنی ئابڵوقەی ئابوری لەسەر کوردستانی ئێراق بە ناهەق و هەمو عێراق بە بیانوی لاوازکردنی سەددام کە بوە هۆی تیکشکانی ئابوری کوردستان بە یەکجاری و مردنی سەدان هەزار منداڵ بە ئاگاداری ڕۆژئاوا
5. پشت نەگرتنی کورد لە کاتی ڕاپەڕیندا و بگرە پشتگوێخستن و لاوازکردنی شۆڕشەکەش تا ڕاکردنەکەی بەهاری 91
6. بەشداری ڕآستەوخۆی کۆلن (ئامۆژگاری ئەمنی قەومی ئەوکاتە) پاوڵ و ڕامسفیڵد لە کیمیاباران کردنی هەڵەبجە ناوچەکانی دیکەی کوردستان بە پێدانی گڵۆپی سەوز بە سەدام کە ئەو ئەگەر ئێران بشکێنێت ئەمان هەموو شتێکی بۆ ئەپۆشن
7. بەشداری فڕۆکەوانی فەرەنسی و میراژەکانیان وەک بەشێک لەو بۆندەی کردبویان لەگەڵ سەدام لە شەڕی کوەیت و شەڕەکانی دیکە
8. بەشدارو پلانداڕشتن و مەشق پێکردنی جەنەراڵە ئێراقیەکان لە لایەن ئەمریکاوە کە بە وتەی خۆیان تا ئێستاش تەکتیکەکانیان لە ئێراق دژی خۆیان لە لایەن ئەمانەی ناویان ناون تیرۆریستەکانەوە بەکاردێ
9. تەواوی زانیاری لەسەر چەکە کیمیای و بایۆلۆجیەکانی سەدام لە کاتی سەردانەکانی پشکنەرەکانی یو ئێن بۆ ئێراق ئێستا لە بارەگای یو ئێن حەپسەو بە ناوی زانیاری مەحرەمانە ناهێڵن کەس سەیری بکات
10. بەشداری تورکیاو دەوڵەتانی دراوسێ با بوەستێت لە قەتڵ و عامی کوردی کوردستانی ئێراق
لە کۆتایدا ئەڵێم ئەوەی 4 ساڵە لە کوردستانی باشور ڕو ئەدا زۆر جیاوازی نیە لەوەی لە بیستەکانی سەدەی پێشو ڕوی ئەدا. فەرهاد پیرباڵ لە حیکایەتەکانی باوکیدا باسی کاپتن های ئەکات کە بێ تەقە هەولێری گرتبوو ئەو کاتە وا ئەزانم لەگەڵ هاری شوت کە کچە هەولێریەکی مامۆستای 21 ساڵەیان کرد بە قوڕگیا جیاوازیەن تەنها ناوە!