2007/7/15

پێشەکی کاک سەلاح ئەگەر ئەمەت خوێندەوە سڵاوت لێ بێ، کاکە هەفتەیەک ئەبێ ناساخ بوم ئێستا باشترم، چەن ڕۆژە ئەمەوێت تەلەفۆنت بۆ بکەم بە خوا ڕێک ناکەوێت. ئەنجا کاکە ئەم جارەیان بە ڕاستی عاشق بووم و وا دیسانەوە ئەچمەوە سلێمانی بۆ داوای کچێکی چاو ڕەش! جا ئێستا ئەڵێی ئەمە بۆیە لە سلێمانی کاتت بۆ کەس نەبوو....! نە بەخوا وانیە! ئیشاڵا 14.8 لە کوردستان ئەبم ئەگەر موقەدەرێک نەبێت، ئەمجارە بە نیازم لە ئەستەنبوڵە کاولەکەوە بڕۆمەوە و یادگاریەکانیشم تازە بکەمەوە لەوێ!

 ئەنجا ئەسڵی مەسەلەکە...

تا کورد باسی تۆڵەی ئەکرد نەی ئەتوانی تۆڵە لە مێشولەش بکاتەوە، تا باس باسی دادگایی بوو وترا با عەلی کیمیایی لە هەڵەبجە قەنارە بدرێ، تا باس باسی ماف بوو مەگەر خوا بزانێ چەن خاوەن ماف هەبوو...ئێستا کە شلیان کردوە بۆمان تا لەو حیلە یاساییە نەجاتیان بێت هەم عەلی بە پێی بڕیاری ئەنفال قەنارە بدرێ کە بە بڕوای من وەک هەڵەبجەییەکی بەرکەوتوی کیمیایی بۆ مێژو گرنتگترە لەسەر ئەنفال قەنارە بدرێ نەک هەڵەبجە هەم کوردیش ڕازیکەن کە عەلی لەسەر هەڵەبجەش تۆڵەی لێ ئەکرێتەوە بەو قەنارەدانەی لە هەڵەبجە، کەچی ئێستا کۆمەڵەی بە ناو قوربانیانی هەڵبجە ئەڵێن وەڵا با خاکەکە پیس نەبێ! تخوا ئەمە قسەیە؟ وەڵا ئێمە ئاشتی خوازین، وەڵا ئێمە تۆڵەسێن نین بەڵام کێسی هەڵەبجە ئیهمال مەکەن....پـــــــــــــــــــــــــــــــــــارادۆکـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــسە ئەمە کاکە!

بە قورئان نیە واز لە نوسینیش بێنین باشە، ئاخر ئەم کوردە چی ئەوێ؟ وەڵا تینومەو ئاویش ناخۆم! ئەزانی دەر نابڕرێ، بەس ئەم چەن دێڕە ئەنوسم بۆ ئەوەی چەن ساڵێکی تر خوێنمەوە بزانم  هەستم چۆن بوە کە ئەم کوردە مەگەر تەنها خوا خۆی لێی تێ بگات!

جا هەر لەسەر ئەو شتانە تۆ وەرە بمکوژە هەمووی بوە بە لایەنگری تیپی عێراقی فوتباڵ، مەپرسە، کاکە هەرایەکە ئەڵێی کەس کۆڕەوی نەدیوە. جا گۆڵچیە ڕەگەزپەرستەکە بڵێ چی باشە دوای ئەوەی بە موعجیزە لە ئوسترالیای بردەوە: ئێمە یاریمان بۆ عەرەب کرد نەک بۆ عێراق. دە بڕۆ هینت بشۆ سەگباب!

نووسینی: ‌ هیوا ڕێکه‌وتی 14:02
چینی: دیاری نه‌کراو بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(3)
یا خوا بەخێر
بۆ باسی یەکەم، هەر دەمزانی ڕۆژێک بوویت وو ڕۆژێک نەبووی هەستم کرد یان ئیمام مەهدیت زووزوو غەیب دەبیت یان عەشق ... خاڵۆ یا خوا بەخێر. لە زەماوەنەکەت ددا تەواو بڵاگەکانی کوردبڵاگەر ئەکەمە چراخانی ، هەرچی پرۆژەم هەیە لەسەری زەماوندت پیرۆز دەنووسم... تەواو ئەنترنێتت بۆ ئەکەمە هەرا... ئە وە بە ماڵ و مناڵیش دەڵێم هیچ نەخۆن و ئامادە بن زەماوەندی کاک هیوایە،
بۆ مەسەلەی دووەمیش ئەی چەن ئەو قسەم پێ خۆشە ... مەگەر خوا لە کورد تیبگات
نووسینی: Taqedar ڕێکه‌وتی 20:37, 2007/7/15 | Link | |
کۆمێنتی بێ‌ناو
تاقەدار گیان بەخوا مەگەر تۆ بەر بگری، چی بکەین هەم تاقانەی هەم چاوەڕێی بەگرتنیشین لێت. کاکە بە ڕاستی شەرمەندەی تۆم هەواڵت ناپرسم. بەخوا زۆۆر سەرقاڵم

زۆر سوپاس بۆ کۆمێنتەکەت کاکە گیان
نووسینی: نه‌ناسراو ڕێکه‌وتی 04:14, 2007/7/17 | Link | |
کورد بو وا ده‌کات؟
کاک هیوا
سلاوت لی بیت به هیوام باش بیت
پرسیارت کردبوو که خوا له کورد تی ئه‌گات؟
من ئه‌لیم به‌لی زور باش خوا له کورد تی گه‌یشتووه. بو؟ جا ئه‌لیم بو. خوا ئیمه‌ی کوردی له بن پال ئه‌و سی کیشوه‌ره مل هوره داناوه تا نه‌توانین بجولین.
نووسینی: ره‌زا ڕێکه‌وتی 00:41, 2007/8/1 | Link | |