خۆزگه که 6ساڵ بوم، یانی ساڵانی 85 و 86 که‌سێک تۆزێ باسی مناڵی ئه‌وی بۆ ئه‌کردم...هه‌رچه‌ن ئه‌زانم زۆر جیاوازیه‌کی وا له ژیانمدا ڕوی نه ئه‌دا به‌ڵام دڵنیام 2003-2006 زۆر جیاوازی ئه‌بوو ئه‌م که‌سه‌ی ئێستا نه ئه‌بووم.
ژیان واته ژیربێژی (لۆجیک) و بیرکاری، لای من و لای ستیڤی پۆلۆئهمهریکی! به‌ڵام دره‌نگ زانیم که‌سێکی تر هه‌یه وا بیرکاته‌وه و هه‌موو شتێک له چاوی 1 و 1 ئه‌کاته 2 ببینێت و حه‌زی له ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ نه‌بێت...جاران وام ئه‌زانی من شتێک به ته‌واوی نازانم و لێم تێک چوه بۆیه ئاوا عه‌وداڵی بیرکاری بووم. ئێستا ئه‌زانم که نه‌خێر ئه‌کرێ ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه بکرێت به بناغه‌ی ژیان و یاسای ژیان. نازانم بۆ فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌کان چونکه به‌ڕاستی هیچ له‌وباره‌وه نازانم به‌ڵام دڵنیام ئه‌وانیش ئه‌گه‌ر به لۆجیکه‌که‌ی بیرکاری کار نه‌که‌ن ئه‌وا هه‌رچۆنێک بێت لۆجیکی ئه‌وان و لۆجیکی بیرکاری ئه‌بێ هه‌مان لۆجیکی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ بن.
ئه‌زانم دینیه‌کان زۆر ڕقیان له‌م قسه‌یه‌و دڵنیام له منداڵی خۆشمدا گه‌وره‌ترین کاریگه‌ر و سه‌رکوتکه‌ری ئه‌م بیرکردنه‌وانه‌م لایه‌نه دینیه پاکه‌که بوه که هه‌رگیز لێی په‌شیمان نیم چونکه زۆر به پاکی ئه‌مکرد.
به من ئه‌ڵێن یه‌ک که‌سایه‌تیت، خۆشم ئه‌زانم وام به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و دڵنیام که کاریگه‌ری ئه‌وه‌یه هه‌میشه حه‌زم له وه‌ڵامی کتو مته نه‌ک ته‌ماوی و نادیار.
ستیف وهزنیاک دروستکه‌ری ئه‌پڵ ی 1 و 2 و هاوبنیاتنهری گه‌وره کۆمپانیای ئه‌پڵ له‌گه‌ڵ ستیف یۆبز ی هاوڕێی. ستیف ئه‌ڵێ له ژیاندا ته‌نها ئه‌ندازیار گرنترین کاریان هه‌یه‌و داهێنه‌رو دروستکه‌ری ژیانن. گۆڕان لای ستیف دایم چاکه ئه‌گه‌ر تێکده‌ریش بێت. وه‌ستان لای ستیف مردنه‌و گۆڕانیش ژیانه. لای ستیف ئه‌بێ گۆڕان 1 و وه‌ستان 0 ی ناو لۆجیکی مایکرۆپرۆسێسهرهکهی مێشکی بێت. ستیف ئه‌ڵێ گه‌وره‌ترین خۆشی له دنیا زانینی ڕاستی شته‌کانی ده‌ورو به‌رته. لای ستیڤ خۆشه‌ویستی کاتێک خۆشه ڕاستی تیا بێت ئه‌گینا خۆشه‌ویستیش وه‌ک شتاکانی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی لۆجیک ئه‌بینێته‌وه‌و هیچ مانایه‌کی نابێت. که ئه‌مه‌یان لای زۆربه‌ی عاشقان به خۆشحاڵیه‌وه قه‌بوڵ ئه‌کرێت. لای ستیف گه‌ر له بیرکاری باش بیت و له زمان و مێژو خراپ بیت ئه‌کرێ جۆری کهسایهتیهکهت دیاری بکات
لای ستیڤ سیاسه‌ت پیس و چه‌په‌ڵ و به‌کارهێنانی خه‌ڵکه‌و ئاشتی تاکه چاره‌سه‌ری پێکه‌وه ژیانه‌و ئه‌کرێ هه‌موو دنیا پێکه‌وه بژین به بێ سیاسه‌ت و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و هێڵه سنوریه‌کان. شه‌ڕی ڤیه‌تنام به‌س بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ژیانی بخاته خزمه‌ت گه‌ڕان به دوای ڕاستیه‌کاندا.
لای ستیف ڕاستی لای خه‌ڵک ئه‌وه‌یه که بگونجێت له‌گه‌ڵ ڕای خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ر ده‌نا نامۆیه‌و له ڕاستی ناچێت، بۆیه هیچ کاتێک ئه‌وه‌ی که خۆی بیری لێ ئه‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بیانوتایه نه‌خێر ئای بی ئێم وا دروستی ناکات دڵی نه ئه‌گۆڕی چونکه مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی هه‌موو دنیا به ڕاستی ئه‌زانێت ڕاست بێت!
لای ستیف، خه‌ڵک زۆر خۆش باوه‌ڕه‌و زۆر زوو باوه‌ڕ به هه‌موو شتێک ئه‌کات که ئه‌یخوێنێته‌وه....هه‌ر بۆ نمونه ئه‌م بابه‌ته‌ی من..ئه‌توانی باوه‌ڕ نه‌که‌ی تا کتێبه‌که نهخوێنیتهو بۆ ڕابردوی منیش تا له دایک و باوکم نه‌پرسی...ئه‌زانی ئه‌مه چه‌ن گرنگه؟ خۆزگه له یه‌ک ساڵیه‌وه ئه‌مه فێر ئه‌بووم نه‌ک له 2002!
خۆزگه ئه‌متوانی هه‌ندێ له‌و مناڵه ورد‌و زیره‌ک و بلیمه‌تانه‌ی خۆمان به چیرۆکه ڕاستیه‌کانی ئه‌م بلیمه‌ته‌و بیڵ و ئه‌نیشتاین و نیوتن و باقی بلیمه‌ته‌کانی تری دنیا گۆش ئه‌کرد تا چاک بزانن داهێنان و گه‌شتنه لوتکه هیچکات به پاره‌و پول و کوڕی ده‌وڵه‌مه‌ن ناکرێت و له ناز و نیعمه‌تدا نه‌بوه و نابێت. باوکی ستیف به‌ڵێ ئه‌ندازیاری موشه‌کی ده‌زگای تایبه‌تی ئه‌وکاته‌ی ئه‌مریکا بوو به‌ڵام بۆ کڕینی پارچه ترانزیستهرێک پاره‌ی له‌م و له‌و وه‌رگرتوه‌و له گرنترین کاته‌کانی ژیانیشیدا ته‌نها گاڵته‌و پێکه‌نین یارمه‌تیده‌ری بوه! بۆ یه‌که‌م motherboard و سپارشی 50 دانه خۆی شته‌کانی ئه‌فرۆشێت و ستیف یۆبزیش ڤانه‌که‌ی و 1200 دۆلاریش قه‌رز ئه‌که‌ن له باوکی هاوڕێکه‌یان!

تێبینی تۆ ؟
بۆچوون: