هیواکان
هیواکان کۆی هیواکانی منن، زو یان درەنگ پێیان ئەگەم، بەڵێ هیوان و ئەبێ هیوایان بۆ بخوازم بێنە دی، بەڵام ئەمەوێت چیتر لەبری هیوا خواستن کار بکەم و هیواکانم بە ئارەقی نێو چەوانی خۆم بێنمە دی...گەر لای من یەک وشەش فێربیت وا ئەزانم گەنجینەیەکم داویتێ چونکە خۆم هەمیشە لە فێربوندام، باوەڕناکەم بتوانم کەس لێم فێر بێت! ماندو نەبی تا ئێرە هاتی لەگەڵم..پێت خۆش بوو بەردەوامبە

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

چینی بابه‌ته‌کان

چێشتی مجێور
ڕامیاری
کۆمپیوتەر و ئەنتەرنێت
کوردبڵاگەر
خۆم و گوێچکەم
خەم و خەفەت

لینکه‌کان

ئاوێنە
هاوڵاتی
دیمانە
کوردئایتیگروپ
زکورد

بڵاگ ڕۆڵ


ناخۆشترین هەینی 2008

تاقه‌دار گیان، پێش هه‌موو شتێک له‌سه‌ردێڕ ده‌ستم به‌ 9 نا بۆ ئه‌وه‌ی 8 بنوسێت و 0ی کیبۆرده‌که‌شم / دا ئه‌نێت!! وایه‌؟ شتێکی تریش تاقه‌دار حه‌زم له‌مه‌ نیه‌ که‌ به‌ زۆر درێژه‌ی بابه‌تت پێ دابنێت...خۆزگه‌ به‌ ویستی خۆمان ئه‌بوو!! نه‌ک به‌ زۆری زۆرداری کورته‌ و درێژه‌...!

 تاقه‌دار ئه‌مڕۆ زۆر بێ تاقه‌تم، له‌ تۆ تاقانه‌ ترم ئه‌مڕۆ...ئه‌و هاوڕێ یه‌ی بۆم باسکردی که‌ ناوی هیوایه‌ و کوڕه‌ داماوێکی پێنجوێنی ئه‌ولای سنه‌که‌ی خۆته‌ 9 ساڵ حوکم درا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیجازه‌ی کاری نیه‌و کاری ئه‌کرد! تخوا کامیان زوڵم و تاوانه‌؟ حوکمه‌که‌ یان کارکردنه‌که‌؟

 هه‌واڵی تری ناخۆشیش هه‌ن به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ تۆ ئه‌نووسم...

زۆر جارئه‌م قسه‌یه‌ ئه‌نووسم (ئه‌گه‌ر پیر بووم و ئه‌م نوسینانه‌ی خۆمم خوێنده‌وه‌) جا نازانم پێی ئه‌گه‌م یان نا به‌ڵام حاڵی حازر ته‌نها شتێکی کوردبوونی خۆم که‌ بێتاقه‌تم ئه‌کات ئه‌وه‌یه‌ که‌ نازانم چه‌ن نه‌زانم! زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌م چاک چاک تێ بگه‌م له‌ خۆم و بزانم که‌ چه‌نه‌ نه‌زانم و چی به‌ هه‌ڵه‌ تێ گه‌شتوم له‌ ژیان. مه‌به‌ستم ژیان به‌ مانا فراوانه‌که‌ی نا، به‌ڵکو مانا ته‌سکه‌که‌ی که‌ ته‌نها ژیانی خۆم و ڕۆژانه‌ی خۆم!

له‌ ڕابردوی کورد چاک تێ ئه‌گه‌م که‌ ته‌نها داماویه‌ک وای کردوه‌ هه‌موو خه‌فه‌ته‌کانی ڕۆژانه‌م پێ بڵێ به‌ چه‌شنیک سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد به‌ڵێ نه‌زانه‌ و دڵپاکه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ گشتی وایه‌ که‌واته‌ منیش نه‌زانم...که‌ وابێ باشترین شتێک بیکه‌م ئه‌وه‌یه‌ جارێ ته‌واو نه‌زانیه‌یه‌که‌ی خۆم بزانم بۆ ئه‌وه‌ی منیش ئه‌و شته‌ی که‌ نایزانم نه‌یکه‌م! تا خه‌ڵکیش وه‌ک خۆم ته‌ماشام نه‌کات و بڵێ سه‌یری ئه‌م که‌ره‌ ناکه‌ی ته‌قه‌ی سه‌ری دێ له‌ نووسین که‌چی هه‌ر ئه‌نوسێت...ئاخر چی بکه‌م تخوا وه‌ڵا وه‌خته‌ دڵم بته‌قێت! کوڕه‌زاکانی ڕۆبین هودی دزه‌ مه‌شهوره‌که‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی من ئێستا لێی ئه‌ژیم ئه‌مڕۆ پاره‌یان له‌ هیوای فه‌قیر سه‌ندو دایان به‌ حاکم و محامی و باقی دام و ده‌زگای گوایه‌ دادپه‌روه‌ری به‌ریتانیای گه‌وره‌!

خوا ئه‌زانێت ئه‌وه‌نده‌م چیرۆکی داماوی کورد لایه‌ وبیستوه‌ تا خوا ئه‌ڵێ به‌س...ئاخر ئه‌زانی بۆ؟ چونکه‌ ڕه‌نگ له‌به‌ر ڕوناکی نه‌بێ ده‌رناکه‌وێ، تا شه‌و دا نه‌یه‌ت و خۆری زه‌رد نه‌خنکێنێ هه‌رگیز ڕێز له‌ ڕوناکی ڕۆژ ناگرین و شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانیش هه‌رگیز و هه‌رگیز ده‌ر ناکه‌ون...داماوی و نه‌زانی و دڵپاکی کوردیش ته‌نها له‌به‌رده‌م زۆرزانی، به‌ ته‌جروبه‌یی، وریایی و به‌ئاگایی ئینگلیزدا وه‌ک ئاوێنه‌ی ڕو به‌هه‌تاو ئه‌بریسکێته‌وه‌!


, 18:16 , 2008/4/18
بۆچوون


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 8 له‌ 57 | ‌پێشوو