بنەماکانی وەرگرتنی پەنابەرێتی، یان بنەماکانی بۆشیانی پاراستنی نێونەتەوەیی، تۆ بڵێی لە خۆیانەوە ئەم 5 شتەیان هەڵبژرادبێت؟
دین، نەتەوە، هاوڵاتێتی، گروپی کۆمەڵایەتی و بۆچونی سیاسی! ئەمانە هەموو دنیا لەسەری ڕێک کەوتون کە مرۆڤ هەقی خۆیەتی دژایەتیان بکات گەر لێی زەوت کرا بەڵام جنس کە هەموان ئامادەین ئەمسەرو ئەوسەری دنیای بۆ بکەین لە چاوی ڕێکەوتنی جنێڤی 1951 شایانی ئەوە نیە گیانی خۆتی بۆ بخەیتە خەتەرەوە! ئەتوانم بڵێم زۆربەی جەنگ و ناکۆکیەکانی دنیاش (کە لە بناغەدا لەسەر سودی لایەنێک بەرامبەر لایەنێکی ترە) لە یەکێک لەم شتانەوە سەرچاوە ئەگرێت و هەردو جەنگە گەورەکەی جیهان بە ئیزافەی هەموو جەنگە دنینیەکانیش باشترین بەڵگەی ئەم گرنگیەی ئەو 5 شتەن لە ژیانی مرۆڤدا!
کەواتە، ژیان 5 شتی گرگنی تێدایە (هاوار مەکە بەسەرما باسی بۆچونی ئێستای دنیا ئەکەم نەک پێشتر و نەک پاشتریش) چونکە ئێستا ئەمانە باون ئەکرێ 2000 ساڵ پێش زاین ئەسپیک لە دین گرنگتر بوبێت یان وا بڕوات پاش چەن سەدەیەکی تر کچێکی ناسک لە نەتەوەش گرنگتر بێت بۆ کوڕێک و بە پێچەوانەشەوە بۆ کچێکی دڵتەڕ :)
بەڵام بەڕاستی گەر تەنها ئەو 5 شتە شایانی ئەوە بن کەسێک پێی ڕەوابێت ژیانی بۆ خستبێتە خەتەرەوە با بزانین وەک کورد ئێمە کامیانمان هەیەو کامەیانمان نیە؟ وەکو ڕەگەز بەڵێ کوردین بەڵام بەخوا زۆر لە خۆشمان باوەڕیان بە ئەسڵی خۆمان نیەو هەر وا ئەزانن کوڕەزاو کچەزای فارس و تورک و عەرەبین. بۆ دینیش ئەوە مامۆستا هەژار ئەڵێ بەخوا کورد دینی نیە! بۆ هاوڵاتێتیش هەریەکەو هاوڵاتی وڵاتێکین، بۆ توێژی کۆمەڵگاش بۆ کەسێک ئەوێرێت بڵێ من خەڵکی هەولێرم و سێ بێ ئەقڵی بە فشە خەڵکی سلێمانی پێی ڕا نەبوێرن؟ بۆچونە سیاسیەکەش بەخوا هیچ ناڵێم بۆ خۆتان بڕیار بدەن.
ئەی ئێمە چیمان لا گرنگە؟ ماستاوی سارد و کەبابی چەور!