یادکردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له‌هۆڵی قازی محه‌مه‌د شه‌رمه‌زارده‌كرێت
پ.هاوڵاتی:
ناوه‌ندی چاك له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا یادكردنه‌وه‌ی مه‌رگی خومه‌ینی له‌هۆڵی قازی محه‌مه‌د له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و نوێنه‌ری هه‌ردوو سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه ریسوا ده‌كات.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌كۆپیه‌كی ده‌ست سایتی هاوڵاتی كه‌وتووه هاتووه"له‌رۆژی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٣/٦ نۆزده‌مین ساڵیادی مه‌رگی خومه‌ینی ڕابه‌ری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان و له هۆڵی شه‌هید قازی محه‌مه‌د (هۆڵی پێشه‌وا) کرایه‌وه. ئه‌م مه‌راسیمه له‌کاتێکدایه که‌رژێمی ئاخوندی تاوانباری ئیسلامی ئێران وا بۆ دوو هه‌فته ده‌چێت به‌رده‌وام ده‌یان گوندی نزیک به‌سنوری هه‌رێمی کوردستان بۆمبباران ده‌کات، که له‌ئه‌نجامدا سه‌دان خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوونه".
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه‌ڕۆڵ و نه‌خشی خومه‌ینی له‌سیاسه‌تی دژ به‌گه‌لی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان شتێک نییه پاکانه‌ی بۆ بکرێت، به‌ڵکو مێژوو زۆر راستگۆیانه ڕووداوه‌كانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌و فه‌توای جیهاد له‌دژی كورد و به‌كافركردنی كورد له ساڵانی کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا له‌ڕێی دروشمی (ئێمه له‌گه‌ڵ كورد جه‌نگ ناكه‌ین به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كوفر جه‌نگ ده‌كه‌ین) دژ به گه‌له‌که‌مانی ده‌ركرد.
هه‌روه‌ها هاتووه كه گولله‌باران و قه‌تڵوعام کردنی تێکۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا، که تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها تیرۆرکردنی ترسنۆکانه و نامه‌ردانه‌ی قاسملۆی نه‌مر له سه‌ر مێزی گفتوگۆ له ڤییه‌ننا، ئه‌و خاڵ و ڕوداوانه‌ن که هه‌میشه له ویژدان و هه‌ست و نه‌ستی هه‌موو تاکه‌کانی ئه‌م گه‌له‌دا زیندوون.
ناوه‌ندی (چاک) ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی ناوبراو به‌توندی ریسوا ده‌کات و له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت كه ئه‌و جۆره کارانه و به‌تایبه‌ت یادێكی ئاوا له هۆڵی (پێشه‌وا)ی یه‌که‌م سه‌رکۆماری کورددا، ئازاردانی رۆحی شه‌هیدان و قوربانییانی ده‌ستی ئه‌م ڕژێمه کۆنه‌په‌رسته‌یه، "له‌گه‌ڵ برینداركردنی هه‌ستی تاکه‌کانی گه‌له‌که‌مان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پێشێلکردنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیشمانه".