سه‌ره‌تا:
ئینسان به سروشت حه‌زی له شته‌کانه به ده‌ستکاری کراوی، حه‌زی له درۆیه، ته‌مسیل کردنی به جوانترین شێوه گۆڕینی ڕاستیه‌کانه. ئه‌مه‌ش تازه نیه‌و گه‌وره‌ترین و سه‌رنج ڕاکێش ترین دیارده‌ی کۆنیش هه‌ر سحر و ئه‌فسانه بوه. هه‌ر ده‌ورو به‌ری خۆشمان سه‌یر بکه‌ین له ئاگر کردنه‌وه‌وه تا دروست کردنی ئه‌م پرۆگرام‌و نوسینه‌ی منیش ده‌ستکاری کردنی شته‌کانن.خودی نوسینیش داهێنانه که شایانی وه‌ستان و بیر لێکردنه‌وه‌یه.داهێنان(به هه‌رزمانێکی تریش ئه‌یزانی وشه‌که بڵێ و تۆزێک بوه‌سته).شتێکی تریش هه‌یه که ناوی ناهێنم له ترسان...!
بۆچی مرۆڤ عاشقی غه‌یری ڕاستیه؟ بۆچی پیاوه گه‌وره‌کانی دنیای (فه‌لسه‌فه، دین، زانست، ئه‌ستێره ناسی و هه‌رچی تریش به خه‌یاڵتا یه‌ت) ئا بیرم نه‌چێت ژنه گه‌وره‌کانیش(دوایی نه‌ڵێن هه‌ر پیاو درۆ ئه‌کات) :)....هه‌مویان قسه‌یه‌کیان کردوه دورو نزیک له‌وه‌ی شکسپیر که ئه‌ڵێ: خوایه، خوایه، چۆن ئه‌م دنیایه سپێرراوه به درۆ! یان باوه ئه‌ڵێن: درۆ ده‌وره‌ی دنیا ئه‌دات پێش ئه‌وه‌ی ڕاستی پێڵاوه‌کانیشی له‌پێ کردبێت. پیاوێکی تری ژیریش هه‌یه له ژیاننامه‌که‌یدا ئه‌ڵێ (خه‌ڵک باوه‌ڕ به‌کاممان ئه‌کات ئه‌وه بۆخۆی دیاریکه‌رێکی تری ڕاستی و درۆیه و زۆربه‌ی کاتیش خه‌ڵک باوه‌ڕ به‌وه‌مان ئه‌کات که درۆ ئه‌کات)
ڕاستی له‌وه ئه‌چێت هه‌ر نه‌بێت ئه‌گه‌ر به قسه‌که‌ی شکسپیر بێت یان ئه‌و په‌نده‌ی که ئه‌ڵێ: هه‌رکه‌سێ بڵێ درۆ ناکه‌م ئه‌وه خۆی ئێستا درۆیه‌کی کرد! درۆکردن خۆشه، به‌له‌زه‌ته، گوێی بۆ ئه‌گیرێت، سه‌رنج ڕاکێسشه و زۆر شتی تریش که شایه‌نی ئه‌وه نیه له ده‌می من (یان ژێر په‌نجه‌م) بێته ده‌ره‌وه بۆ نوسین (ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش خۆی ڕاست بێ) :) که‌واته کوا ڕاستی؟ ئایا له دنیا هیچ شتێک ڕاسته؟ ئایا ئه‌وه‌ی که پێی ئه‌ڵێن مه‌عریفه و ویژدان و هه‌موو به‌ها به‌نرخه‌کانی ئینسان هیچی ڕاستن؟
مێژوو(هه‌موی هینه...ڕاست یان درۆ به خوا نازانم له مێژو نوسه‌که بپرسه!)ی ڕاستی و درۆ و په‌ره‌سه‌ندنی:
له‌به‌ر گه‌وره‌یی جه‌نابی درۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شارستانیه‌تی درۆ هه‌زاران ساڵ کۆنه‌و که‌لاوه‌که‌ی ڕاستیشی به خۆی داپۆشیوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایان و گه‌وره‌پیاوانی وه‌ک ئه‌وانه‌ش ناویان نه‌هاتوه خۆیان زه‌می درۆ ئه‌که‌ن جا به ڕاست یان به درۆ (ئاگادار به چه‌ن بوعده ئه‌میش). له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی ژیانه‌و که‌س نیه لێی به‌ری بێت.
ئه‌وانه‌ش که زۆر له‌لامان گرنگن زۆرجار هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م هاوکێشه قورس و گرانه دروست بون و بون به خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر. هه‌ڵبه‌ته دین که ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌ناو ئه‌م شارستانیه‌ته‌ی مرۆڤدا داکوتیوه ته‌نها له‌سه‌ر هاوکێشه‌ی ڕاستی و درۆ دامه‌زراوه‌و هه‌ڵبه‌ته هه‌مو دینه‌کان بانگه‌شه‌ی ڕاستی و ڕاس وتن ئه‌که‌ن. دیارترینی ئه‌م په‌ره‌سه‌ندن و (بازدان)ه داروین(دیسان ئا ڕاسته یان درۆ)یانه‌ی درۆش ئاشکرایه که سیاسه‌ته. مارگرێت تاتشه‌ر ئه‌ڵێ: به عه‌مدی درۆ ناکه‌یت، به‌ڵام زۆرت لێ ئه‌کرێ خۆت لابده‌ی (له ڕاستی) و بیڵ کڵینتۆنیش له ژیانه‌که‌ی خۆیدا له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌ڵێ: ڕاستی وتن زۆر ئاسانه‌و درۆکردنی ژیرانه کارێکی سه‌خت و فێربون و توانای ئه‌وێت.
ڕۆمان و چیرۆک و دیرۆک و و و و ... هه‌موو به‌رهه‌مه جوانه‌کانی جه‌نابی درۆن. هه‌روه‌ک چۆن له کۆندا سحربازی دنیای له خۆی کۆ کردبوه‌وه ئه‌م ساڵانه‌ی ڕابردوش له‌به‌ریتانیا جوان داڕشتنی درۆ خانمه مامۆستایه‌کی ته‌قاوتی به‌ریتانی (جه‌ی که‌ی ڕۆوڵینگ)ی کرده خاوه‌نی سه‌روه‌تێکی زۆر که له هه‌ژمارکردنێکدا یه‌کێک له کتبێه‌کانی هاری پۆته‌ر بۆ هه‌ر وشه‌یه‌کی 365 پاوه‌ن که‌وتبوو. ئه‌کاته 700 دۆلارێک..خراپ نیه له کاتێکدا گرانترین ئه‌ڵماسی سه‌ر ئه‌رز به‌قه‌د درۆکانی خانم به‌های نیه!
کامیان ڕاسته:
درۆ درۆیه و ڕاست ڕاسته به‌ڵام نه‌ک هه‌موو جارێک. جاری وا هه‌یه ماست ڕه‌شه (شکولاتی تێ کراوه) هه‌رچه‌ن له‌سه‌ریشم نیه ئیسپاتی که‌م به‌ڵآم هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی درۆ نه‌که‌م...پیف...خه‌ڵک درۆ ئه‌کا ئه‌بێ به سه‌رۆک، سه‌رمایه‌دار، نوسه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار، هونه‌رمه‌ند (چی؟ هونه‌رمه‌ند چۆن درۆ ئه‌کات!) ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر پیف...شته‌که ئاوایه...خۆت نابێ بده‌ی له گیژاوی درۆ یان ڕاست...کامیان به‌کار هات ئه‌وه‌یان. چونکه ئاگام لێت بێت وا خۆت ده‌ر ئه‌خه‌ی گوایه درۆ ناکه‌ی...تۆزێک دڵم کرمن ئه‌بێ!
مه‌سه‌له‌که ڕاستی نیه. مه‌سه‌له‌که سودیش نیه...له ڕاستیا (بڵێم له ناڕاستیا باشتره) سود بۆخۆی ڕاست و درۆ دیاری ناکات چونکه خه‌ڵکانێک هه‌ن درۆش ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر بکه‌ن...وه‌کو خۆم جار جار جگه‌ره‌یه‌ک ئه‌کێشم به‌ڵام قه‌ت لای دکتۆر ناڵێم جگه‌ره کێشم بۆ ئه‌وه‌ی باش بکۆڵێته‌وه له سنگم و خێرا نه‌ڵی کاکه تۆ ته‌رکی بده باش ئه‌بیت. هه‌رچه‌ن ئه‌گه‌ر بیڵێم کابرا ئه‌وه‌نه عه‌زیه‌تی نابێت...هی جگه‌ره‌یه خۆ قابیله کیمیاییت پیا کراوه(ئه‌ره‌وه‌ڵآ من هه‌ڵه‌بجه‌ییم)؟
نه‌ڕاست ڕاسته‌و نه درۆش درۆیه...پیاو قسه‌یه‌کیش بۆ درۆزن بکات. چونکه درۆی داماو که بوو به ڕاست ئیتر گوناحی چیه؟ کاتێک من ئا به‌م قسانه هه‌ستم کابرای په‌نابه‌ر په‌شیمان که‌مه‌وه درۆ نه‌کات..تخوا درۆ ناکه‌م؟ به‌ره‌وه‌ڵا. ناوی خوام هێنا...ئاخر خه‌ڵک درۆی پێ ڕاسته. له‌به‌ر ئه‌وه دامه‌نیشه بیر بکه‌یته‌وه له‌وه‌ی کامیان ته‌واوه. چۆن هات ئه‌بێ وا بڕۆیت له‌سه‌ری. ویست ڕاست و درۆ دیاری ئه‌کات. کامه‌یانت ئه‌وێ ئه‌وه‌یان بکه، بڵێ، داوای بکه، وه‌ری بگره، قه‌بوڵی بکه..هه‌تا دوایی
نه بێتاقه‌ت به نه‌سه‌رت بیه‌شێنه پێیانه‌وه...ئه‌گه‌ر که‌وتویته‌ته حاڵه‌تێکی ناخۆش و مه‌سه‌له‌کش ڕاست و درۆیه باشتر وایه به‌دوای درۆیه‌ک یان ڕاستیه‌کدا بگه‌ڕێیت که دڵت پێی خۆش بێت و باشترین سودیشی تیابێت بۆت.