ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ته‌رجه‌مه‌ی پۆلیس یان کۆچبه‌ری(ئیمیگره‌یشنی) به‌ریتانیات کردبێت ئه‌وا ئه‌زانی باسی چی ئه‌که‌م.
ئیمتیحانی ڕاسته‌قینه‌ی تاکی کورد، به تایبه‌ت ئه‌م نه‌وه گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌وروپا گوایه له تاو بار‌و دۆخی سیاسی، ئیقتیسادی و هتد هاتوینه‌ته ئه‌م وڵاته ئه‌وروپیانه ئه‌م ژیانه‌ی ئێره‌یانه که تا چ ڕاده‌یه‌ک که‌سایه‌تی خۆیان پاراستوه به‌رامبه‌ر: حه‌ز، ئاوات، ئاره‌زو شه‌هوه‌ت و غه‌ره‌زی پیسی ماده‌و خاوه‌ندارێتی شت. وه له ڕاستیا زۆرێک له‌وانه‌ش له ساڵآنی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردو که به‌ڕاستی له‌به‌ر ئه‌و باره سه‌خته‌ی کوردستان هه‌ڵهاتن و منداڵه‌کانی ئه‌وانیش به هه‌مان تاقی کردنه‌وه‌دا تێ په‌ڕیون.
جاران ئه‌وترا خه‌ڵک که‌یسی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی دروست کردوه تا لێره وه‌کو په‌نابه‌ر وه‌رگیرێت، ئه‌کرێ هه‌ندێک له‌وانه‌مان لێره وتبێتمان جا ئه‌وه چیه‌و چۆنه و نازانم په‌یوه‌ندی به که‌سه‌که‌وه خۆی هه‌یه‌و تا دوایی. منیش ئه‌ڵێم جار جار وه‌کو هه‌موو گه‌لو وڵات و تاکه‌کانی دنیا ئامانجه‌که ئالیه‌ته‌که شیاو ئه‌کات و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاسته ئه‌کرێ دوێنێ ڕاست بوبێ یان نه‌بوبێت یان به‌یانی ڕاست بێت یان نه‌بێت!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من جێگه‌ی نیگه‌رانی، خه‌فه‌ت، بێ تاقه‌تی، توڕه بوون و زۆر شتی تره هه‌ڵسو که‌وتی تاکی کورده کاتێک له یه‌کێک له‌م وڵآتانه جێگیر ئه‌بێت و دوایی چی ئه‌کات و به‌چیه‌وه مه‌شخوڵ ئه‌بێت.
ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌واڵی مه‌ڕ-هینکردنه‌که بڵآو بوه‌وه هه‌رگیز بیرم ناچێ یه‌ک پاکه‌تی ده‌یی جگه‌ره‌م کێشا بۆی. ئه‌و ڕۆژانه‌ش ئه‌چم بۆ مه‌رکه‌ز شورته‌یه‌ک و کوردێک ئه‌بینی که نازانێت چاک و خراپی خۆی چیه‌و به ناڕاسته‌وخۆ سوکایه‌تی پێ ئه‌کرێت له لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌کانه‌وه یان خودی محامیه‌که‌ی خۆشیان هه‌میشه دوکه‌ڵ کردنێکی ئه‌وێت.
نه‌گبه‌تیه‌که‌ش له‌وه‌دایه زۆرێک له خۆمان هێشتا فێری ئه‌وه نه‌بوین که بتوانین ناسکترین ڕه‌خنه له خۆمان بگرین له ناو گه‌لێکی وه‌ک ئینگلیزدا که وه‌سفرکردنی خۆشت به‌وه ئه‌بێت له مسته‌وای خۆت که‌متر باس بکه‌یت واته خاکی بیت. ده‌نا هه‌زاران ناوت لێ ئه‌نێن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی خاکی نه‌بیت...فشه‌که‌ر، پڕه له‌خۆی، نێره‌که‌ری، خۆی به‌شت ئه‌زانێ...هتد.....به تایبه‌تی له نێو پیاوانیاندا، له نێو ژناندا مه‌سه‌له‌که زۆر جیاوازتره.لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ی ئینگلیز (self deprication) ئاساییه لای هه‌ندێ نیفاق (دو ڕوییه)، لای هه‌ندێک هه‌ستی حه‌ز کردنه به‌وه‌ی خه‌ڵک هه‌موشتێکت نه‌زانێ، لای من و هه‌ندێکی تریش به ڕاستی مه‌سه‌له‌که ته‌وازوعه چونکه ئه‌گه‌ر وانه‌بێت زۆر زه‌حمه‌ته نیفاق و ته‌وازوع له‌یه‌ک جیابکرێته‌وه...ئه‌مه خۆی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێت و باسی من نیه به‌ڵام مه‌به‌سته‌که‌م له‌مه: ئه‌نجا...له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه که تاکی کورد هه‌ر له گه‌ڵ گه‌یشتنی وا ئه‌زانێت ئه‌مان ته‌نها ئاله‌تی کار کردنن و به‌ریتانیای عوزما ته‌نها مه‌عمه‌لێکی میوه‌ی عوزمایه و هیچی تری تیا نیه ئه‌بێ چۆن پێکدادانێکی عاده‌ت و ته‌قالید ڕوبدات وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن که‌لچه کراش.
نمونه‌کان زۆرن که تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا کابرای لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی پۆلیس ئه‌ڵێ پیسترین شتی ئه‌م ڕوداوه ئه‌وه‌یه که دوای ئه‌وه‌ی له کابرای دۆستی کچه ئه‌فریقیه‌که ئه‌دات و کچه‌که ڕوت ئه‌کاته‌وه و په‌نجه ئه‌کات به ....ی کچه‌که‌دا تا بزانێ بۆنی تۆوی کابرای لێ دێ یان نا؟ ئه‌مه خۆی خاوه‌نی ژن وماڵیشه!
باس کردنی نمونه‌کان تۆش و ئه‌وانه‌ش به 20 ده‌می تر ئه‌ی بیستنه‌وه پێی بێ تاقه‌ت ئه‌بنو هیچ سودێکیشی نیه.به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که له ژیانی هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تردا ڕێژه‌ی تاوان ئه‌وه‌نده به‌رز بێت و موخاله‌فه‌کانیش ئه‌وه‌نده قێزه‌ون بن، یه‌ک دو لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌بن که لایه‌نی که‌م پێمان بڵێن ئه‌م شتا نا ئاساییه، وه داهاتوی ئاوا باش ئه‌بێت و چوزانم دو هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیرانه. بێ ئاگام ئه‌گه‌ر وتار و نوسینه‌کانی شێرزاد حه‌سه‌ن بیر بکه‌م به‌ڵام دڵنیام ئه‌و شتانه‌ی ڕۆژانه ئێمه ئه‌یان بینین جه‌نابی ئاگاداری نمونه‌کانیشی نیه!
تازه هاتبومه ئێره جوله‌که‌یه‌ک وتی زۆرم کورد خۆش ئه‌وێت، منیش کۆلکه مه‌لایه‌ک بووم و زۆر سه‌یرم لێ هات بۆیه وتم، بۆۆۆۆ؟ وتی چونکه که‌سایه‌تیه‌کی زۆر دامه‌زراوتان هه‌یه و ناگۆڕێن! ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و قسه‌یه‌ی بکردایه پێی پێ ئه‌که‌نیم به‌ڵآم ئه‌وکاته به‌لامه‌وه زۆر ئاسایی بو وتیشم زۆر ڕآسته‌که‌ی.
له پێش بینیه‌کانی من بۆ ئه‌م وه‌زعه‌ی تاکی کورد به تایبه‌تی له به‌ریتانیا:
1. زۆربونێکی بێ ژماره‌ی جیابونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو کچ و کوڕه گه‌نجه‌ی که لێره و دور له چاوی باوک و دایکانی کوردستان و که‌سو وکار که هه‌میشه دابینکه‌ری سه‌لامه‌تی گه‌نجان بوون ژیان دروست ئه‌که‌ن و مناڵ په‌روه‌رده ئه‌که‌ن. به‌ڵگه بۆ ئه‌مه‌یان ئه‌وانه‌ن که پێش ساڵانی 2000 به دواوه هاتون که سه‌رکه‌وتنیان له‌م ڕوه‌وه جێگه‌ی پرسیاری گه‌وره‌یه و دۆزی کچه کوژراوه‌کانی له‌نده‌نیش حاشا هه‌ڵنه‌گرن.
2. چیرۆکێکی زۆر و بێ ژماره‌ی تراژیدی منداڵی کورد که ئه‌بنه نه‌وه‌ی دوه‌می کۆچکردوو بۆ ئه‌م وڵآته که دیسان به‌ڵگه‌کان زۆرن و به چاوی خۆمان ئه‌بینین توشی قوماری بێ سنور و ده‌رمان و هتد بون
3. گه‌وره‌ترین تاسیری سلبی تا ئێستا که‌س نه‌یتوانیوه بیچه‌قێنێته ناو دڵی کۆمه‌ڵگای کوردی به ساده‌و بێ ده‌نگ ئه‌گوازرێته‌وه بۆ ناو جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له ڕێگای ئه‌م هه‌موو تاکه سه‌رنه‌که‌وتوو و دۆڕاوه‌ی کۆچکردوه‌وه که ساڵانی ڕابردو ئه‌موت ئومێدی پێش که‌وتنی ئه‌و گه‌له داماوه‌مانن (لێمان تێک نه‌چێ ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌ی ئابوری و سیاسیه‌وه نیه که دیسان ئه‌مان تێیدا پێشینه‌ن) دیسانه‌وه به‌ڵگه له به‌رده‌رکی سه‌راو ئه‌سواق سیروانی هه‌ولێر زه‌ق و ئاشکران.
4. گواستنه‌وه‌ی هاندان، شێواز، ڕێنمایی و هه‌روه‌ها پشتیوانی کردنی تاوان و سه‌رپێچی لێره‌وه بۆ کوردستان که من بۆ خۆم بۆ یه‌که‌مجاره ڕاپۆرت ببینم له‌سه‌ر زیاد بونی ڕێژه‌ی تاوان له کوردستان. ئه‌مه‌ش چه‌ن دۆزێک هه‌ن له کوردستان که باسکردنیان ئه‌کرێ باش نه‌بێت، هه‌موو به پشتیوانی و ڕێنمایی ئه‌وروپا ئه‌نجام دران.
له چاوی منه‌وه که شوکور ئه‌زانم که نازانم...ئه‌مانه ئه‌نجامه خێراکانی ئه‌م ئیمتیحانه‌یه که تاکی کورد پیایدا تێ ئه‌په‌ڕێت. وه به بڕوای من به گشتی پێناسه‌یه‌ک نیه بۆ تاکی کورد که هه‌موو تاکێکمان بگرێته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که ساده دڵ و نه‌زانه. نه‌زانیش کارێک بکات وه‌ک شاعیر ئه‌ڵێ ئه‌وبه‌رده به سه‌د زانای ته‌واو ده‌رنایه‌ت.