چی کورد وا لێ ئه‌کات واز له‌وه بێنن دوژمنایه‌تی یه‌ک بکه‌ن و ده‌ست بکه‌ن به دوژمنایه‌تی ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیان ئه‌که‌ن
وابزانم قانعه ئه‌ڵێ:
کورد ئه‌به‌د ناگاته مه‌قسه‌د نۆکه‌ری بێ گانه‌یه --- دودڵن پیسن له‌گه‌ڵ یه‌ک بۆیه وا بێ لانه‌یه
به‌ڵآم هاتومه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌وا هیچ چاره‌یه‌کی تر نیه فیکره‌که‌ی مناڵی خۆم نه‌بێت. به مناڵی ئه‌موت که گه‌وره بووم ئه‌بم به پرۆفیسۆر بۆ ئه‌وه‌ی بسکیتێک دروستکه‌م عه‌قڵی تیا بێت تا ئه‌م خه‌ڵکه تۆزێک عاقڵتر بن له مه‌کته‌ب! به‌ڵام به‌خوا سریلاکی یه‌کگرتن نه‌بێ وابزانم 75ێکی تر به‌ڕێوه‌یه...ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و سه‌یری هاوڵاتی بکه‌یت هیچ نه‌بێ 3 هه‌واڵی دۆڕانی کوردی تیایه له ڕوی عه‌سکه‌ریه‌وه له عێراق و ئه‌گه‌ر تۆزێکی تریش سه‌یری هه‌واڵه‌کانی تری پارچه‌کانی تریش بکه‌ی ئه‌وا به تاکید له 13 زیاتره.
به چه‌قۆ یه‌کتر هه‌ڵپاچینی کوردانی ئێره به تایبه‌تی و کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به گشتی،کوشتنی ژن و مناڵه‌کانیان لێره‌و له‌وێ له‌به‌ر هه‌رچیه‌ک بێت، وه‌زعه خۆشه‌که‌ی کوردستان، شه‌ڕی نێوان دکتۆر و نه‌خۆشی کورد، بازرگان و کڕیاری کورد، مامۆستا‌و قوتابی کورد، وه‌رزشوان و سه‌یرکه‌ری کورد، گۆرانی بێژ‌و بیسه‌ری کورد، ته‌له‌ڤزیۆن و ته‌ماشاکه‌ری کورد، نوسه‌رو خوێنه‌ری کورد، وێب سایت و سه‌ردانکه‌ری کورد...هتد و هتد
به‌سه‌ر ئیتر..به‌سه ئیتری تۆزێک یه‌کمان خۆش بوێت..تۆزێک له‌یه‌ک ببورین..ڕێزی کورد بخه‌ینه پێش هه‌رشتێکمان که کورد نیه. نوسینێکی کوردی که ئه‌گه‌ر زۆر هیچتر بێت له نوسینێکی غه‌یره کوردی هه‌ر کوردیه‌که لامان باشتر بێت (به مانا خراپه‌که‌ی نا به هه‌ڵه تێم نه‌گه‌ی ئه‌گینا هیچ کات مافیای کوردی و مافیای غه‌یره کوردی یه‌ک زه‌ڕه فه‌رقیان نیه)
به‌سه ئیتر دنیا پێی زانین و قه‌تره‌یه‌ک حه‌یامان هه‌یه ئه‌ویش وا خه‌ریکه خۆمان به ده‌ستی خۆمان ئه‌ی تکێنین... کورد تا یه‌کتری خۆش نه‌وێت له دڵه‌وه و له تاک بۆ تاک..من بۆ تۆ و تۆش بۆ من و تۆ بۆ ده‌ورو به‌رت و ده‌وروبه‌ریشت بۆ تۆ و تا دوایی. هیچ نه‌ته‌وه‌یک ناگۆڕێت مه‌گه‌ر خۆیان خۆیان بگۆڕن و هیچ کاتێکیش له کێشه‌ی کاره‌بای کوردستانه‌وه تا گرفتی مه‌کته‌بی مناڵه‌کانی خێزانێکی کورد له ئایسلاند هه‌موی به‌وه ئه‌گۆڕێت که خۆمان خۆمان بگۆڕین.
گۆڕانه‌که به سریلاکی عه‌قڵ نابێ، به شه‌ڕ کردنیش له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ڕابردوی خۆمان نابێت به‌ڵکو ته‌نها به شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ خۆمان و ویست و ئاره‌زو که‌سایه‌تی تاکی خۆمان ئه‌بێت. ئه‌بێ به‌رده‌وام به شه‌و و به ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆمان شه‌ڕ بکه‌ین تا بتوانین گۆڕآنکاری موجه‌ب و به‌سود دروست بکه‌ین که سودی بۆ خۆمان و داهاتومان و نه‌ته‌وه نه‌گبه‌ته‌که‌شمان هه‌بێت.