کوا بایەخی تەواو بە ئەو گروپەی بەسەرکردایەتی جەیمس بەیکەر ئەکرێ جارێکی تر قوڕی خەست بکەنەوە بەسەر کورد و کوردستاندا، فاروق ڕەفیق هاوار ئەهێنێت بۆ هەموان بە وردی ئاگامان لە خۆمان بێت.
گروپی دیراسەکردنی ئێراق، کە ماوەیەکە بە سەرۆکایەتی جەیمس بەیکەر بە نیازن لە دۆخی ئێراق بکۆڵنەوەو چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەو زەلکاوەی ئەمەریکیەکان تێی کەوتون بدۆزنەوە. جا خۆش لەوەیە وەکو کورد نەک هەر بەشداری ناکەین لەوەی لەمەڕەکە پشکی شێر، پڵنگ، گورگ، ڕێوی کوڕە هی مانگاشمان دەست کەوێت هەرباشە کەچی خەریکین مەڕەکە ئە****! پخخخخخ
بابەتەکەی لێرە بخوێنەوە
http://www.hawlati.com/archive/year2006/issue299/2001-299_14.pdf
شتێکی تریش سەرنجی ڕاکێشام مامۆستا محسن جوامێر باس لە بیرۆکەی چەپەڵی دابەشکردنی زمانی کوردی ئەکات و ئەڵێ: گەر ڕۆژێک لەبری قەڵا بۆ زمانی نوسین وتم (قەرا) ئەوا قەڵاو قەراو قەراتێم بەسەردا بڕوخێنن. باس لەو پێشنیارە دواکەوتوانە ئەکات کە کۆمەڵێک پێشکەش پەرەمانیان کردبوو تا زمانە ناوچەیییەکان ببن بە زمانی فەرمی لە دایەرە خوێندنگاکاندا، وەک بڵێی ڕەمەزانمان جوان گرتوە نۆرەی شەعبانە! بابەتەکەی مامۆستاش هەر لەو ژمارەی هاوڵاتی لەسەرەوە بخوێنەرەوە!
بەخوا ڕاستە: زمانەکەمان هیچ نەنگیەکی نیە، نوسەر و تێکۆشەرمان پێویستە و هیچی تر!