من دینێکم هەیە کە لەسەری چەنەها جار ئەشکەنجەدراوم، بەڵام هێشتا هەر هاوار ئەکەم وەکو بیلالی حەبەشی، نە خیانەت نە درۆ!
بەڵام نازانم چەنێکی تر بەرگە ئەگرم و پەشیمانم ئەکەنەوە، درۆزن و ناپاک ئەبو لەهەب و سەددامی منن. ناترسم لەوەی کە پاداشتەکەی جەهەننەمێکی ڕاستەقینە بێت، نا بەڵکو ئەوەندە ڕاستی و پاکیم خۆش ئەوێت هەتاپێم خۆشە سەریشم لە پێناویان دابنێم. زۆر جار درۆ ئەکەم بەڵام درۆکانم ناگەنە ئاستی نەک ئازار دان بەڵکو بچوکترین سڵەمینەوەش نەک هی ئینسان بەڵکو هی حەیواناتیش و بگرە سەیارەکەشم کە گیانی تیا نیە، ئەم کۆمپیوتەرەش کە نازانێ چ باسە. بۆ ناپاکی (خیانەت) ئەوە ئامادەم تا سەر ئێسقان شایەتی بدەم ڕۆژێک لە ڕۆژان نەک هەر نەم کردوە، بە مێشکیشما نەهاتووە ببێت بە یەکێک لەو هەڵبژادانەی لەبەردەستما هەبووە.
بەڵام پێم ناڵێن بۆچی ئازیزترین، نزیکترن، برا، ژن، کوڕ، باوک کوڕە نازانم کێ بڵێم لەو کاتەی تۆ دڵت بۆی ژان ئەکات و خۆت ئەکەی بەقوربانی ئەو درۆت لەگەڵ بکات و ناپاکیت لەگەڵ بکات؟ ها؟ تخوا یەکێکتان یەک شتم پێ بڵێن تۆزێک دڵم ئاو بخواتەوە. گەلێ بێ تاقاتم هەست ئەکەم لەو سەحرای نوگرە سەلمانە حەجاج بەسەرمەوەیەو بە کێبڵەکەی لێم ئەدات.
با وابێت...ئەڵێن پەتی ناپاکیش وەک هی زاڵمان لە ئەستوریا ئەپچڕێت!