2007/1/14

یەکێ لە خۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم

بوم بە هاوڵاتی ئەو وڵاتی وڵاتەکەمی دابەشکرد، جنسیەی عێراقی ئەخەمە ئاودەستەکەوە، جارێکی تر جنسیە ناگۆڕم تا ئەوکاتەی کوردستان سەربەخۆ ئەبێت و ئەم جنسیەیە ئەوکاتە ئەکەم بە بەرگی جنسیەی کوردستان. لە سایەی ئەم گۆڕانکاریەوە کوردبڵاگەریش سودمەند ئەبێت چونکە پێشتر گەر سوکە دڵە ڕاوکێیەک لەسەر ئازادی ڕادەربڕین هەبوو بێت ئەوا ئیتر ئەویش نەماو پشت ئەستورترین.

 ئەو نەگبەتەی براشم کۆرسەکەی تەواو کرد و شوکور نەجاتم بو لە تەلەفۆنەکانی دایکم و مێشک کونکردنم لە لایەن خزم و کەسو هاوڕێ و دارو بەردی خۆیەوەsmilie

کاک سەلاح دیار نیە و دڵم لایەتی بەڵام دڵنیام زۆۆر باشەو مەشخوڵە

 ئەمڕۆ ناو ئەنێم ڕۆژی دەستپێکردنی شەڕی ڕاستەقینە لەسەر کەرکوک، سەنگی مەحەکی توانای کورد بەرامبەر داگیرکەرانی کوردستان لەسەرو هەموویانەوە ئەمەریکای هاوپەیمان...بەریتانیای شوێنکەوتوی باوباپیرانی وەک چێرچڵ... گەر لەمەیان سەرکەوین دڵنیاتان ئەکەم کوردستانی گەورە 2014 بە چوار فیدراڵیەتی جیاواز دروست بووە، گەر ئەمەشمان دۆڕاند ئەوا ئەگەڕێینەوە بۆ 1945 و دیسانەوە ئەبێ چەک هەڵگرین ئەمجارەیان دژی دەبابە نا، بەڵکو فڕۆکەی خێرایی نزیک خێرایی تیشک کە نەتوانین بیبینین تا بتوانین تەقەی لێ بکەین!

نووسینی: ‌ هیوا ڕێکه‌وتی 01:19
چینی: دیاری نه‌کراو بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(1)
کۆمێنت بێ‌ناو
دەی پیرۆزه به دڵی خۆش.
نووسینی: Minuxwa ڕێکه‌وتی 10:59, 2007/1/14 | Link | |