ئێمە هەرچەن زۆر بەخۆمان ئەنازین و تا ڕادەیەکیش هەقی خۆمانە وابین، بەڵام لەچەن شۆڕشێکی خێڵەکی ناوچەیی زیاتر، کوا شەڕی سەربەخۆیی، شەڕی مان و نەمان، چونکە سروشت بریتی نیە لە ئارامی و ئاشتی، سروشت بریتیە لە شەڕ، پەلامار، هەوڵی مانەوە، کوشتن و جار بە جاریش ئاشتی کە بەرهەمی گۆڕان و کێشمە کێشمە دەنا ئاشتی تەنها یەکێکە لە بەرهەمەکانی شەڕ!
گەلانی ئازاد هەموو ئەم قۆناغانەیان تێ پەڕاندوە، ئێمە بۆ نەمان کردوە ئەوە کاری من نیەو تەنها ئەوە نەبێت کە دڵنیام کەمتەرخەمی و عەقڵی خێڵەکی کورد وای کردوە ئەو شەڕە نەکات و هەمیشە لەگەڵ ئەم و ئەو بچێتە جەنگەوەو وەکو سەری ڕم بەکاری بێنن و کاتێکیش هاتۆتە سەر دابەشکردنی دەسکەوت پێی وتراوە تۆ دەوڵەمەندیت و پێویست ناکا، پیاوی ئازا کەی بیەوێت دەسکەوتی هەیە یان بە شێوازێکی تر کە عەقڵی کورد جا چ بە پاکی بێت یان لە ژێرەوە سەرۆکەکە بۆخۆی پشکی خۆی خواردبێت و گەل و نەتەوەش بونەتە قوربانی خواردنی چەوری ئەوان، هەڵخەڵەتێنراوە.
ئەوەی تورکی نەزانێ، نازانێ تورک چەندە ڕق ئەستورن بەرامبەر کورد، ئەو ڕقەی ئەوان زۆر زیاترە لە عەرەب کە توانین تورکە عوسمانیەکان کە زیاتر لە 5 سەدە حوکمیان کرد و تورک خۆشترین خەویان هاتبوە دی کە لە سایەی ئەو دینەی موحەمەدی عەرەبی بە وەحی بۆی هات ئەوان ئەستانەی پێ بکەن بە پایتەختی زانست و کەلتور و کۆچەرێتی تورک و جەنگاوەری تورک بسەلمێنن کە باشترە لە خاوەنماڵێتی کورد و فارس و عەرەب کە تەنها خەریکی خۆش گوزەرانی و ڕەفاهەت بوون هەتا لەسەردەمی پێغەمبەر خۆشی‌دا. ئەم ڕقەی تورک لە خۆوە و بێ هۆ نیە، ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە کە ئەگەر کورد بێنە سەرپێ مێژوی تورک ئەبێ بسڕێتەوە و یەکەم قسەی کورد ئەوەیە کە ئێمە جێگامان کردنەوە تا خەرکی کۆچەری بن لە ئەنادۆڵ نەک دەست بکەن بەوەی باسی ئەوە بکەن یەکێ لە شارە هەرە دێرینەکانی دنیا [کەرکوک]یش بە تورک و تورکمان خاک بناسێنن بە دنیا! بە قودرەتی کەواو سەڵتەی عوسمانیە تورانی و ئیسلامیەکان
به داخه‌وه ئه‌بێ کورد یه‌که‌م شت فێری بێت ناوی دوژمنه‌کانی بێت و باشترین که‌سێک که بیناسێ ئه‌وان بێت نه‌ک دۆسته‌کان، چونکه دۆست زه‌ره‌ر هێنه‌ر نیه‌و گه‌ر سودی نه‌بێ زیانی نیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌میش یه‌کێکی تره له ساده‌یی ئێمه و له ژیانی تاکی خۆشمدا ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌م زۆر کردوه‌و ئه‌شی که‌م، له بری ئه‌وه‌ی بزانم کێ دوژمنه دایم هه‌وڵ ئه‌ده‌م بزانم کێ دۆستی ڕاسته که زیانی نیه به‌ڵام سوده‌که‌ی هێنده‌ی خۆ پاراستن نیه له دوژمن و مه‌ترسیه‌کانی. ئه‌وه‌ی مێژوی ئه‌تاتورکی ڕه‌گه‌زپه‌رست نه‌زانێ، نازانێ بۆچی دوای ئه‌وه‌ی که دنیا وه‌ک سینی پاقلاوه دابه‌شبوو جێگای خاوه‌ن ماڵ نه‌ماو له هه‌ر سێ لاوه بون به ئه‌فه‌ندی و ئاغا‌و سه‌ید له کورد!
له‌گه‌ڵ تورک یه‌ک شه‌ڕی گه‌وره قه‌رزارین، جا چ زوتر بکرێ که‌متر ئه‌کوژرێت له هه‌ردولا، من که باوه‌ڕم وایه شه‌ڕ سروشته، گرنگ نیه لام زۆر یان که‌م بکوژرێ له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌ڵام پێم خۆشه له زوتر بێت تا منیش یه‌کێک بم یان له زیندوه به‌خت خۆشه‌کان یان شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانمان که باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی گه‌لی کورد هه‌یه نه‌ک سلێمانی، هه‌ولێر، بادینان، سۆران هتد! چونکه ئێمه قه‌رزاری تورکین و گه‌ر ئه‌و شه‌ڕه نه‌که‌ین خوا ئه‌مانگرێ، جا قسه‌ی وه‌کو 'ئه‌وان ئێف 16 یان هەیەو زۆرن' تەنها ترسنۆکیەو ئەگەر ویستمان هەزاران نموونە هەن کە کەم زۆریان شکاندوە چونکە کەمەکە باوەڕیان لە باوەڕی زۆرەکە ئەستورتر بوە لەبەر ئەوەی لەسەر هەق بوون نەک ناهەق کە هەمیشە لایەنگری زۆرترە...قسەی من نیە!
بەڵام خۆ شەڕیش چەن جۆری هەیە، جا بەهەر شێوەیەک بێت، ئەمڕۆ بۆ کەرکوک و پاشتریش ڕاگەیاندنی فەرمی سەربەخۆۆی کوردستانی باشور بە شێوازە کۆنەکە و شێوازە نوێکانیشە. چەندە خۆمان بۆ ئامادەکردبێت، چەندە سەخت کاری بۆ بکەین ئەوەندە زیاتر بۆی هەیە براوە بین، بەڵام ئەگەر ئەمجارە دۆڕاندمان ئەوا هیچ نەبێ نیو سەدەی تر ئەکەوینە دواوە. تۆ چیت پێ ئەکرێ، یان من؟ هەموومان زۆرشتمان پێ ئەکرێت ئەگەر بزانین چی ئەکەین، ئەڵێن:
مێژوی گەلێک چەندە کاریگەرە لەسەر مێژوی تاک، تاکیش هێندە کاریگەری هەیە لەسەر مێژوی گەلێک و جاری وا هەیە مێژوی تاکێک ئەبێ بە هی گەلێک و بە پێچەوانەشەوە!