2007/1/23

کاک بەهمەن...

لە ڤیەنا بە فارسی قسەت کرد، بۆم نوسیت، لە کۆتایی فیلمی کیسەڵەکان ئەفڕن نوسیبوت بەرهەمی عێراق-ئێران هەر پێیان وتیت، ئێستا ئاوا نامە بڵاو ئەکەیتەوە گوایە ڕژێمی ئاخوندی ئێران گرفتت بۆ دروست ئەکەن، نازانم عاشقی کوێی ئێرانیت تۆ؟ تۆ هەڵنەیەیت و دان نەنێی بە ڕەگەزپەرستی فارسی ساسانیدا ئەی کێ ئاڵای شۆڕسی کورد لە ئێران ڕاوەشێنێت، یان پێژۆ  و چاوی پانی کچە فارس و قسەی زلی فارس خەریکە زیاتر فریوت ئەدات؟

ئامادە نیت دەست لە سینەما نەک هەڵگری بەڵکو برەوی پێبدەی لە وڵاتێکی ناڵێم ئەوروپی بگرە وەک هیندستان، بابە هەر مەچۆ بۆ کوردستانی عێراق...هەرچەن نمەک شتێکیشت لێ ئەکات!!!

کەی دێیتە دەرەوە؟ کاتێک تامی تیا نەما؟ ئەبیت بە ئیبراهیم تاتڵی-تەڕەماشەکەی تورکیا؟

مێژو سۆزی بۆ کەس نیەو ڕاستیەکان بنوسرێت، دوایی کوڕاو کوڕت شەرمەزاری مێژوو ئەبیت، یەک تۆز باش بیرکەرەوە، کێ دۆستی کورد بوە تا فارسی لەعنەتی و ئاخوندەکانی ئێران ببن بە دۆستی و پێیان خۆش بێت کوردێک ناو و ناوبانگی هەبێت لە سینەمادا؟

 بەسە ئیتر دڵم تەقی!

نووسینی: ‌ هیوا ڕێکه‌وتی 01:36
چینی: دیاری نه‌کراو بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(6)
نامەکەت دەگەیێنم
هەوڵ ئەدەم پەیامەکەت بگەیێنمە دەست کاک بەهمەن لەوانیە بەم زوانە بیبینم...نە چوو بۆ لەندەنیش
نووسینی: Taqedar ڕێکه‌وتی 09:41, 2007/1/23 | Link | |
کۆمێنت بێ‌ناو
هیواکان، ئەتۆ ئەوە تەنیا کوردی باشوری کە بە دژ فارس قسە دەکەی لە بەر ئەوەی ئەوانیش دوژمنی کوردن. پێم سەیرە، تۆ لە گەڵ بەهمەنی قوبادیتە، بەڵام وادیارە ئەو وەخەبەر هاتوە، منیش لە گەڵ‏کوردی باشورمە. حاڵیم نیە بۆ چی خەڵکی باشور هێندە بۆ فارسان مردوون و خۆیان بۆ دەمرێنن. کوڕەکانیان حازرن هەموو شتێک بکەن، بۆ ئەوەی لە گەڵ کچێکی فارس بن، کچەکانیشیان خۆیان بە قوربان و سەدەقەی کوڕە فارسەکان دەکەن و لە هەموو شەقامی باشوری کوردستان و لە ماڵەکانیان هەر گورانی داریوەش و موعەیەنە کە دەیبیسی، تەنانەت بە فارسیش قسان دەکەن. تەنانەت لە دەرەوەی وڵات کوردەکانی باشور چیان زۆرە گورانی فارسی، یەکێ لە ئاواتەکانیان ئەوەیە فارسێک ببینن و بە پەلە پەل پێیان بڵێن ئەوانیش فارسی دەزانن، پێیان بڵێین چەندە بۆ فارسان مردون. بۆ، بۆ، هۆیەکەی چیە، بۆ دەبێ هێندە خۆیان بە نەزانی لە بەرابەر دۆژمنەکەیان چکۆلە بکەنەوە و ئەوان بەرز و بەڕێز نیشان بدەن؟
یەک شتی دیش پێم خۆشە بڵێم، کوردی هەر شوێنێک زۆڵمی تورک و عەرەب دەرحەق بە کورد لە بیرناکەن و بە زوڵم بە خۆیانی دەزانن ئەگەر ڕاست لە شارەکە و شوێنەکەی ئەوانیش نەبووبێ، بەڵام باشوری هەر عەڕەب بە دوژمنی خۆیان دەزانن. هەر ئاواش خەریکن بناغەی فەرهەنگ و کەلەپووری کوردی هەڵدەوەشێنن. مۆسیقایەکی گۆرانیبێژێکی لاوی باشوریم بۆ هەڵدە کە تورکی و فارسی و عەڕەبی نەبێ، یان هەر ئەسڵەن کەمێ بۆنی کوردی لێ بێ. قسەکردنەکەیان دەڵێی، ئەدەبیاتی نووسینیان دەڵێی، بۆ وادەکەن، بۆ؟ ئێستا کاتی وەخۆهاتنەوە و پاراستنی خەزێنەی کوردیمان نیە؟ ئێستا کاتی بە مۆدێرنیزە کردنی فەرهەنگەکەمان نەهاتووە بە بێ خووساندنیان لە نێو فەرهەنگی تورک و فارس و عەڕەب دا؟ کەی کورد خۆی دەناسێ؟
نووسینی: نه‌ناسراو ڕێکه‌وتی 23:35, 2007/1/23 | Link | |
کۆمێنت بێ‌ناو
بەڕێز نەناسراو گیان
1. ڕاستەکەی
2. کورد زۆر شتی سەقەتە یەکێک لە شتەکانیشمان ئەوەیە کە تۆ باست کردوە
3. کوردی باشور باش ناناسیت دڵنیات ئەکەم خوێندەوارەکان وانین! گلەیی نەخوێندەوارەکانیش نە من لە تۆی ئەکەم نە تۆش لە منی بکە - چونکە چومە ماڵێکی سنەیی ئاڵای ئێران و وێنەی کوڕی شای لێ بوو، دا نەنیشتم تا دایان گرتە خوارو چاک تف و لەعنەتم لێ کردن و لە ژیانیشم گوێ لە فارسی ناگرم و هەڵەبجەیشم چونکە هەندێک ئەڵین ئێمە تۆزێک لایەنگری فارسی ساسانین گوایە!!
4. خۆزگە کوردی پارچەکانی دیکەش هێندەی باشوریەکان خیرەتیان هەبوایەو نەترسانایە بەوەی بەکوردی قسە بکەن نەک کاک بەهمەن لە ڤیەنا بە فارسی قسە بکات، هەرچەن خۆت باشت بیرە ڤیدیۆکەی مام جەلال و ئاپۆ موتەرجمی تورکی-عەرەبیان هەبوو!!!!!!!! شێت نابیت؟
نووسینی: نه‌ناسراو ڕێکه‌وتی 01:05, 2007/1/24 | Link | |
کۆمێنت بێ‌ناو
هەموو قسەکانت ڕاستە بە قوربان. وەنەبێ بڵێم ئەو لا لەم لا باشترە. بەڵام هێندێ‏ لە شتەکان هەن خەنجەر لە دڵی ئینسان دەدەن چون زۆر زۆر ئاشکران. ئەگەر منێک بێم و خۆم بۆ عەڕەبێک بمرێنم و خۆم و ژیانم بە وێنەی ئەو دەرێنم با ئەوەی لە باکوور، ڕۆژئاوا یان ڕۆژهەڵاتیش ژیابێم و با ئەوەی سوور بزانم عەڕەب من بە پشیلەش قەبووڵ ناکەن، وەکوو گای بەڵەکم لێ دێت و دەبمە نۆکەری قاتلی نەتەوەکەم.
مەبەست لە هەموو قسە، ئەوەیە کە ئینسان بە چاوەڕوانیەکی زیاترەوە دەڕوانێتە باشوور و چاوەڕوانی باشبوونێکی زۆری لێدەکا لە چاو بەشەکانی تر، چون ئێستا دەستیان کراوەترە. دەنا من هیوام بە چەند نەسلی لەوە پێشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیە، بزانین نەوەی نوێ شتێکی لە دەستان هەڵوەرێ، ئەگەر ڕۆشنبیرە بە هەڵە داچووەکان بهێڵن.
ئاخر قسە: بۆیە ورەم وەبەر خۆم دا ئەم قسانەت بۆ بنووسم، چون بینیم بە هەستێکی کوردانە دەنووسی و ئەم لا و ئەولات نیە، ئەوەش دەستپێکێک بوو بۆ هەڵڕشتنی زۆر داخ‌لەدڵی و خۆزگەی هەبوونی خەڵکێکی وشیاری کورد.
هەر بژی و سڵامەت بی.
نووسینی: نه‌ناسراو ڕێکه‌وتی 04:15, 2007/1/24 | Link | |
کۆمێنت بێ‌ناو
من نازانم ئه‌م جه‌ماعه‌تی کورده بۆ پێی وایه هه‌ر که‌س ره‌گه‌زی کوردی بێ ده‌بێ کوردایه‌تی بکا و خزمه‌‌ت به کورد بکا ده‌نا خایه‌ن به حیساب دێ. برای من، به‌همه‌ن قوبادی پێویستی به‌وه نیه تۆ پێی بڵێی چی بکا؟ چۆن قسه بکا؟ چی دروست بکا‌؟ ئایا عاقڵانه‌یه به شاعرێک بڵێن کاکه! داده! تۆ شیعره‌کانت ده‌بێ سیاسی بێت ئه‌ویش ته‌نیا به زمانی کوردی؟
له‌وانه‌ش ده‌رچی، قوبادی هه‌ر به‌و سێ چوار فیلمه‌ی وا دروستی کردوه‌ ئه‌وه‌نده خزمه‌تی به گه‌له‌که‌ت کردوه‌ که ئه‌گه‌ر تا رۆژی مه‌رگیشی به فارسی قسه‏ بکا ده‌بێ هه‌ر شانازی پێ بکه‌ی.
نووسینی: نه‌ناسراو ڕێکه‌وتی 13:07, 2007/1/24 | Link | |
کورد بۆچی کوردایەتی بکات؟
زۆر باشە، قسەکەت ڕاستە شوکور خەڵکمان هەیە نەک نایکات بەڵکو بانگەشەش ئەکات کە ئەوان ئەو سەر ئێشەیە ناکەن...
ئەزانی وەک چی وایە؟ وەک بازرگانی کردن بە ژەهرەوە وایە، چونکە خۆت نایخۆیت بەڵام پارەکەی ئەخەیتە تەنکەی گیرفانت...گەر قوبادی فیلمی لەسەر دڵداری دروست کردبا، یان رۆمانس بوایە، حەزم ئەکرد کوردێکی چڵکنی داماو و مەهنازی ئەفشار عاشقەو ماشقە بوینایە لە یەکێ لە سیناریۆکاندا...!نان و پیاز خواردن بە خەمی میللەتێکەوە غێر ئەبێ خۆشت هەڵوێستت هەبێ؟ ئەنجا خۆ من نەم وتوە نای خۆی ببڕێت، لەسەر دەستی هەموتان با بێت بۆ لای من گەر فرسەتی لەوەی لە تارانەکەی ئاخوندەکان هەیەتی 1000 قات باشتر نەبوو چی ئەڵێت من لە خزمەتیام.
تۆزێک بیرکەرەوە پێش ئەوەی بنوسی کاکی من... کە خۆت ماسی ناگری و نایخۆی بازرگانی بە بەلەم و ماتۆڕی خەڵکیشەوە مەکە مەبەستم کاک بەهمەنە...شانازی چی؟ بۆ؟ خێر تۆ ئەڵێی پێویست ناکا کوردایەتی بکا، ئیتر شانازی چی؟ کاتێک شانازی ئەکەم کارێک کە کرا بێت بۆ نەتەوەکەم بێت نەک بۆ خۆی، جا هەرکەسێک بێت... هەرکارێک بێت لە هەر بوارێک بێت
خۆشەویستی غاندی هیند ئەوەنەی لای من هەیە باوەڕناکەم لای شیڵپەی بیگ براذەی چانێڵ چواری بەریتانیا هەبێت، هۆەیەکی ئاشکرایە!
نووسینی: hiwakan ڕێکه‌وتی 01:10, 2007/1/25 | Link | |