شانزه حاڵه‌تی سوریالی که ژیانی من و زۆربه‌ی گه‌نجه هۆشیاره‌کانی کورد ده‌گێڕنه‌وه له کوردستان.. سوپاس بۆ حکومه‌تی هه‌رێم که له‌ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی که‌مدا هه‌موومانی شێت کرد..
تێبینی:- باوه‌ڕ بکه‌ن کوڕێکی چالاکم به‌ڵام ئیمانم به هیچ نه‌ماوه، وه‌ک سادقی هیدایه‌ت ده‌ڵێت : له حه‌قیقه‌تدا عارفم به‌ڵام بڕوام به هیچ نیه، یان وه‌ک کافکا ده‌ڵێت:- ئومێدێکی زۆر هه‌یه گریمان بۆ ئێمه نیه.
حاڵه‌ته سوریالیه‌کان ... ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له ته‌کساس و دارفۆر و کوردستاندا وجودیان هه‌یه ..
1- ڕۆژی دوانزه سه‌عات ده‌خه‌وم و هه‌شت سه‌عات سه‌رخۆشم و چوار سه‌عات داده‌نێم بۆ زینده چالاکیه‌کانم .. هه‌رچه‌نده باوه‌ڕ ناکه‌م که‌س له کوردستاندا زینده‌چالاکی هه‌بێت.
2- له هه‌فته‌یه‌کدا سیانزه مه‌تر ده‌جووڵێم.
3- نه‌وه‌د و سێ ڕۆژه براده‌ره ئه‌زیزه‌کانم نه‌بینیوه و باوه‌ڕ ناکه‌م جارێکی تر تاقه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بێ بیانبینم.
4- کاتێک له‌ناو جێگاکه‌م له خه‌و هه‌ڵده‌ستم نزیکه‌ی به نیو سه‌عات هه‌ڵده‌ستم وه‌کو (گریگۆر سامسا)ی پاڵه‌وانی ڕۆمانی (مه‌سخ)ی (کافکا) بووم به قالۆنچه.
5- هه‌ست به تامی هیچ خواردنێک ناکه‌م و ئیشتیهای هیچم نه‌ماوه.
6- به‌رده‌وام بیر له خۆکوشتن ده‌که‌مه‌وه و ته‌نها نووسینه‌کانه (سادقی هیدایه‌ت) و (فرانتز کافکا) و (ئێدگار ئالان پۆ) و (فێرجینیا وۆڵف) و شیعره‌کانی (ڕینیه ماریا ڕیلکه) ده‌خوێنمه‌وه.
7- یانزه ساڵه به هیچ جۆرێک ئیمانم به (شێرزاد حه‌سه‌ن) نه‌ماوه که‌چی (حه‌مه کاکه ڕه‌ش)ی شاعیر له سویده‌وه له سایتی (بۆ پێشه‌وه) ئاگاداری بڵاوده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:- ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی (چاوی سێهه‌م) به‌ڕێز (شێرزاد حه‌سه‌ن) ده‌عوه‌ت ده‌کات، تکایه بۆ ئاگاداریتان.
8- خه‌وی بێ مه‌عنا ده‌بینم بۆ نمونه جارێکیان له خه‌ومدا له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ری به ناوبانگی ئه‌مریکی به ڕه‌گه‌ز به‌لجیکی (جانکلود ڤاندام) پێکه‌وه تشریبی په‌تاته‌مان ده‌خوارد به ئاوی لیمۆ وه، یان جارێکیان له هۆڵیود بووم به عه‌سابه (ڕێک وه‌ک مه‌سئوله‌کانی کورد) و ئینجا هه‌موو گوندی (قه‌ره‌تۆغان) م قه‌تڵ و عام کرد، یان جارێکی تر له خه‌ومدا عازف که‌مانچه بووم که‌چی هه‌میشه گیتارێک به ده‌ستمه‌وه بوو، نازانم خه‌ریکه شێت ئه‌بم به‌ده‌ست ئه‌م خه‌وه حیزانه‌وه.
9- ئاوی گه‌رم نیه بۆ خۆشتن و رۆژی دوو سه‌عات کاره‌با هه‌یه و له‌و دوو سه‌عاته‌دا هه‌شت جار ده‌بڕێت، که‌واته مه‌عاشی وه‌زیره‌کانی ئاو‌و کاره‌با حه‌رامه.
10- حه‌زم له ویسکی (بلاک جاک) و عاره‌قی (ئۆزۆ) و شه‌رابی (سینزانۆی ئیتالی) و بیره‌ی (توبۆرگ)ه.
11- هه‌موو کۆڵانه‌کانی شار پڕ بووه له بۆنی دووکه‌ڵی موه‌لیده و ئه‌گزۆزی سه‌یاره، له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ جۆرێک تاقه‌تی پیاسه کردنم نه‌ماوه، چونکه ده‌بێت قیناع یاخود ده‌مامک ببه‌ستیت.
12- ڕۆژ به ڕۆژ ئینتیمام نامێنێت بۆ کوردستان.
13- گاڵته‌م به ده‌زگای (سه‌رده‌م) و (موکریان) و (ئاراس) دێت.
14- ڕۆژ به ڕۆژ دز زۆر ده‌بێت به ڕێگه‌ی پانه دووکه‌رت بوونی ساکار ڕێک وه‌ک (پارامیسیۆم و یۆگلینا).
15- میلله‌ته‌که‌م چوارملیۆن گۆرانی بێژی ئیزعاج و شاعیر و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و هونهردمهندی هه‌یه که‌چی گه‌مژه‌ترین میلله‌تی دونیایه.
16- له ده‌زگایه‌کی به ناو ڕۆشنبیریدا چوار مانگ بوو به نیاز بووین گۆڤارێک ده‌ربکه‌ین که‌چی تا ئێستا به‌رگی گۆڤاره‌که ته‌واو نه‌بووه، ئه‌مه ئه‌و قسه‌یه‌ی (به‌ختیار علی)م بیر ده‌خاته‌وه که ده‌ڵێت:- له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به هیچ جۆرێک له کوردستاندا جدییه‌ت نه‌ماوه.