ئه‌و پیاوه‌ی دوه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیایه‌و دلۆڤانترین پیاوی دنیایه له 42 ملیار سه‌روه‌تی خۆی %85 ی ده‌به‌خشێته ڕێکخراوی خێرخوازی بیڵ و مه‌لیندا گه‌یتسی یه‌که‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا له‌شێوازی پشکی ئه‌ندێکسی کۆمپانیایه‌ک که ساڵانه دو هه‌نده نرخی زیاد ئه‌کات!
پێش ئه‌وه‌ی بمرێت بڕیاری داوه ته‌واوی سه‌روه‌ته‌که‌ی بخاته ژێرده‌ستی که‌ڵه ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا‌و داهێنه‌رو دروست که‌ری مایکرۆسۆفت. وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ چی باشتره له‌وه‌ی پاره‌که‌ت بده‌یته ده‌ست ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی دنیا تا له‌ڕێگای خێرخوازی به‌کاری بێنێت!
مایه‌ی سه‌رسوڕمانه که ئه‌م پیاوه هیشتا له خانویه‌کی ئاسایی و به مه‌عاشیکی که‌می کۆمپانیاکه‌ی ئه‌ژی و ژنه‌که‌ی دوساڵ له‌مه‌وبه‌ر مرد و ئه‌ویش و کوڕ‌و کچه‌کانی خۆشحاڵ بوون به‌و بڕیاره!
وارن وه‌ک هه‌موومان به پاره‌ی ڕۆژنامه فرۆشتن پشکی کۆمپانیاکانی کڕیوه‌و کوڕی کۆنه کۆنگرێسمانێک نه‌بێ هیچ شان و باڵێکی دیکه‌ی نه‌بوه! جوامێری بیڵگه‌یتسی سه‌رۆکی مایکرۆسۆفت و دوابڕیاری به واز هێنان له مایکرۆسۆفت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ریکی کاری خێرخوازی بێت کاریگه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م که‌ڵه خێرخوازه‌ی له پشته‌وه بوو‌و.
گه‌ر ئه‌مجاره ووتیان فڵان له کوردستان نه‌خۆشه و بێنه 5 پاوه‌ن یان یورۆ تخوا مه‌ڵێ نیمه!