خوا لە سوڵتان مەحموو گەورەتره
له سه‌دامیش
له ئه‌تاتورک و خومه‌ینی و ئه‌سه‌ده‌کانیش
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک له سایه‌ی سیاسه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریکاو چاره‌نوسی گرێدراوی ئێران-ئێراق-تورکیا-سوریا به سیکۆتینی کوردی، وای کرد خوا ئه‌مه‌ریکای هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕاکردنه‌که‌ی 91 که‌متر نانی مه‌ریوانی، پاوه‌یی، سه‌قزی و سنه‌یی و باقی شاره‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئازیز بخۆین و هێزی OPC دابه‌زاند تا له دۆزه‌زی سه‌دامی له‌عنه‌تی بمانپارێزێت پاشان هێڵی که‌مه‌ره‌یی 32-34 و چه‌کوشی ئاماده‌و پاشتریش شه‌ڕی 2003 بۆ لابردنی یه‌کجاری زوحاکه‌که‌ی به‌غا!
گله‌یی زۆره له سه‌رکرده‌کانمان، تا بڵیی زۆر، یه‌کێ به‌وه‌ی ڕاست و چه‌پی نیه‌و یه‌کی دی به‌وه‌ی بێ سنور سه‌رمایه‌داره‌و یه‌کی دیکه به‌وه‌ی پێش ئه‌شکه‌نجه په‌شیمان بوه‌وه و تا دوایی. به‌ڵام ئه‌بێ سه‌رکرده‌کانمان له بیری ئه‌وه‌دا بن ئه‌مڕۆ 45 کوردی قوڕبه‌سه‌ر که هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی گه‌نده‌ڵی کوردستان ئازیز‌و دایک و باوکی خۆیان به‌جێ هێشت و ڕێگای مان‌و نه‌مانی تورکیا-ئه‌سینا-ئیتالیا‌و بوڵگاریاو هه‌زاران ڕێگه‌ی سه‌ختیان بڕی تا به کوله مه‌رگی لای پاکستانیه‌ک کارێ بکه‌ن و بژێوی خۆیان و خێزانه‌کانیان دابین بکه‌ن، هیچ نه‌بێ یه‌کی 1000 دۆلاریش ساڵانه بنێرنه‌وه بۆ کوردستان 45000 دۆلار ئه‌کات که باوه‌ڕ ناکه‌م به 4000 دۆنم زه‌وی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی هه‌بێت یان کارگه‌یه‌کی کوردستان به‌رهه‌مێکی وای هه‌بێت بۆ ئابوری ئه‌و وڵاته چش له ژیانی خۆیان!!
به‌ڵام هه‌میشه بناغه‌ی خراپ مایه‌ی داڕمانی دیواره‌که‌ی بانیه‌تی، چ ئێستا چ ده ساڵی دیکه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ته خرته قه‌ڵه‌وه باخه‌ڵپڕه ساوا ناسکه هاروهاجه توڕه بێ به‌رنامه و پڕ به‌رنامه بازرگانه میوانداریکه‌ره‌که‌ی کوردستان نه‌توانێ ئه‌و بناغه‌یه باش بشێلێت به‌و گۆڕه‌ی قازی تێ چوه عومریان کورت ئه‌بێت و ئه‌م ماوه‌یه‌ش دانی خێرمان پیا ئه‌نێن له‌سایه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی به‌غدایه ده‌نا به یه‌ک لیره‌ی تورکی ئه‌یان فرۆشتین، یان دیسان به‌رگریمان ئه‌کرد و ئه‌وکاتیش چۆن شێخ مه‌حمویان به بی52 بێ ده‌نگ کرد وه‌کو خورماڵ هه‌ولێریان ئه‌گێڕایه‌وه بۆ 1920.
نه‌ک وابزانن ئه‌مه ده‌ستکه‌وتی هیچ که‌سێکه، ئه‌مه ڕێکه‌وته‌و سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک خوا لای له کورد کردۆته‌وه، سه‌ته‌لایت و هه‌واڵ و بچوک بونه‌وه‌ی دنیا وای کردوه تورک ناتوانێ چیتر کورد بخنکێنێت و سه‌رانی ئێران ناتوانن قاسملۆکانی ڤیه‌نا تیرۆر بکه‌ن و ئۆجه‌لانه‌کانی له‌نده‌ن و به‌رلین و ستۆکهۆڵم ڕاپێچی ئیمرالی بکه‌ن. نه‌ک وابزانن ئه‌مه به‌رهه‌می فیشه‌کی شاخه یان شه‌ڕی ناوخۆی به‌دناوی نه‌وه‌ده‌کانه.
ڕقی میلله‌ت مه‌گه‌ر خاک به‌رگه‌ی بگرێ، ده‌نا که پڕ بو لێی ئه‌ڕژێ، تۆ بڵێی ئه‌م مانگه‌شه‌وه‌ی له‌م 4 ساڵه‌دا دیومانه به‌رده‌وام بێت و بتوانین به‌بێ چرا هیچ نه‌بێ 20 ساڵێکی تر کورد بخوێنێ، بنوسێ، فێر بێ، هۆشی بێته‌وه به‌خۆیاو به‌ڵکو تا ئه‌وکاته‌ش، سه‌لاحه‌دینێ، قازییه‌ک، نالیه‌ک، ئه‌حمه‌د موختارێکی تر سه‌رهه‌ڵبدات و دڵی بکوڵێت بۆ کورد و ئه‌م توانایه‌ی هه‌مومان ڕاماڵێت و چاوێک له غاندی بکات و به بێ خوێن سه‌ده‌یه‌کی مانگه‌شه‌وی پرشنگدار بێنێته دی؟