تاتڵی = خۆش یان شیرین
سێس = ده‌نگ، تاتڵیسێس واته ده‌نگخۆش
ئاجی= تاڵ،تاڵی، خه‌فه‌ت، ئاجیسێس واته ده‌نگ-تاڵ یان ده‌نگ-خه‌فه‌ت
ساڵانێک بو کاتی هه‌رزه‌کاری نه‌م ئه‌زانی نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م، چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌بوو ئه‌گه‌رچی هێشتا ماوه به‌ڵام خوا هه‌ڵناگرێ لێره له به‌ریتانیا به‌ڕاستی که‌متر بۆته‌وه‌و شیڵپه هیندیه‌که توانی سێ مۆدڵ و که‌سی به‌ناوبانگی ئینگلیز نه‌ک هه‌ر تڕ‌ۆ بکا به‌ڵکو توشی نه‌خۆشی نه‌فسی کردون و پێویستیان به چاره‌سه‌ره. جا ئه‌و کاتانه منیش وه‌ک گه‌نجای دیکه یان به ته‌مه‌نه گه‌لحۆکان [له‌گه‌ڵ ڕێز بۆ ئه‌وانه‌ی هێشتا ناکۆکن له‌گه‌ڵ ڕایه‌که‌م] ئموت، جا چیه، ئه‌و ئاواز ئه‌خوێنێ جا به چ زمانێکه که‌ی موشکیله‌یه؟
ئه‌کرێ هه‌ڵه‌ش بم، جا بنواڕن چی به‌سه‌ردێ، جا ته‌ماشاکه‌ن چ کارێکی پێ ئه‌که‌ن، وه‌ی له حاڵت، هێشتا هیچت نه‌کردوه پێت ئه‌ڵێن ئه‌چی له په‌رله‌مان کفته‌ی کاڵ دروست ئه‌که‌ی؟ [چیکۆفته = کفته‌ی کاڵ، کفته‌یه‌کی که‌لتوری ئورفای باکوری کوردستانه که پڕه له بیبه‌ری تون و چاڵی چاوی تورکی ڕه‌گه‌زپه‌رست ئه‌سوتێنێ] بۆیه ئه‌ڵێم هێنده‌ی نه‌ماوه ناوه‌که‌ی بگۆڕن له تاتڵیسێس بۆ ئاجیسێس
به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌تان بیه‌وێت، چ ئێوه، چ جه‌مشید، چ مه‌حسون، چ به‌همه‌نی قوبادی، چ یه‌شار که‌مال، چ به‌درخان هتد، باشترین به‌ڵگه هه‌یه که تورک نه‌ک به 32 ساڵ خزمه‌تی گۆرانی تورکی و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی'' ئیمپراتۆر'' به 1000 ساڵ نۆکه‌ریش لێمانی وه‌رناگرن و له‌و ڕۆژه‌وه‌ی یی‌بۆ وابزانم هه‌فته‌ی ڕابردوبو له زه‌مان و حوریه‌ت خوێندمه‌وه وتی ئه‌چمه ناو سیاسه‌ت، تورک وه‌ک سه‌گ ئه‌ڕشێنه‌وه و وه‌ک هه‌مو گه‌لانی تر ژیرانه ئه‌ڵێن گۆرانی بێژ‌و سیاسه‌ت؟ له کاتێکیشدا له خۆیان بپرسی کێ ئه‌بێت به ئه‌ندام په‌رله‌مان له وه‌ڵاما ئه‌ڵێن ته‌نها شوان
بۆیه، نه‌بوه‌و نابێ، ناکرێ و ناگونجێ، نالوێ و نه‌لواوه، ڕازی نه‌بون و نابن، کوردێک به خزمه‌تکردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر پاداشتی هیچ نه‌بێ کاره‌که‌ی خۆشی بده‌نه‌وه به‌ڵکو هه‌میشه ئه‌بێ مل که‌چ و سه‌رشۆڕ بێ تا ئه‌وکاته‌ی مه‌رگی نزیک ئه‌بێته‌وه و ئیتر چاوه‌چاو ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێکی تر له دایک بێت و هه‌مان ڕێچکه‌ی ئه‌و بگرێته به‌ر.
کاره‌که ساده‌تر بکه‌ره‌وه بۆ ڕۆژانه‌ی خۆشت، له سه‌رکار، له باڕ، له بازاڕ، له دوکان، له‌گه‌ڵ کچه ناسکه‌که‌ی هاوڕێت، نه‌که‌ی خۆت بچوک که‌یته‌وه‌و وا بزانی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌و له تۆ به‌رزتره یان تۆ که‌متری چونکه خاوه‌نی ناسنامه نیت. بۆیه ئه‌نوسم تا له دڵم چاک جێگیر بێت، نه‌وه‌ک ساتێ، کاتێ، به‌هۆش یان بێ هۆش ئه‌و بۆچونه بچێته مێشکم و بڵێم ئا قه‌یناکا گه‌ر به زمانی بێگانه ناوم بنێن ده‌نگ خۆش ئه‌گه‌ر ڕۆژێک کردم به کوردی ئه‌وا هه‌مان ڕێزم لێ ئه‌گرن. نه‌خێر هه‌رگیز!
سوتفه‌یه‌کی سه‌یر، د.که‌مال ئارتن شێوه پاڵپشتیه‌کی له ڕایه‌که‌م کردوه، مرۆڤی ژیر تێی ئه‌گات، فه‌رموو