2007/2/17

ڕۆژنامەی حوریەت کە سایتێکی ئەنتەرنێتی هەیە www.hurriyet.com.tr لە ڕاپرسیەکیدا کە زیاتر لە 300 هەزار کەس بەشداری تێدا کردبوو بە زۆرینەی دەنگ و بە بڕی 58.8% دەنگیان دا بۆ ئەوەی هێرشی سەربازی نەکرێتە سەرباشوری کوردستان، 38% ی تورکەکان هێشتا پێیان باشە هێرش بکرێت و 6% تورکەکانیش ڕێگای دیپلۆماتی بە چارەسەر ئەزانن.

ئاخۆ حکومەتی هەرێم هێشتا ئەترسێت لە تورکیا و هێشتا دڵەڕاوکێی خەڵکی کورد ماوە؟ ئێستا ئەزانن چەنە ڕای تورک گۆڕاوە بەرامبەر کوردی باشوری کوردستان؟

ئاخۆ کوردی کوردستانی باکور ئێستا دڵنیان کاتی ئەوە هاتوە ڕاشکاوانەتر داوای مافەکانیان بکەن و هەوڵەکان چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی باشترین پشتی کوردستانی باشور بن تا ئەو ئاواتەی ئەوێ باڵڕاکێشی بەسەر هەرچوارپارچەکەدا؟

نووسینی: ‌ هیوا ڕێکه‌وتی 02:44
چینی: ڕامیاری بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون(0)