پێم خۆش نەبوو لە هەواڵەکان بینوسم نەبادا بە دڵی کەسانێک نەبێت، بۆیە لێرە ئەنووسم
بڵاگچیەک لە میسر لەسەر سوکایەتی کردن بە ئیسلام و سەرۆکایەتی میسر، چوار ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا کە بەباوەڕی من زۆر بێ ئەقڵانەیەو ئەو دادوەرە هەقە دادگایی بکرێ نەک دادگایی بکات! سایتی بیبی سی هەواڵەکەی بڵاوکردۆتەوە
ئاوا خۆی ئەناسێنێ لە بڵاگەکەی
من خوێنکارێکی تا بڵێی خاکی ی یاسام، بە هیوام یارمەتی مرۆڤایەتی بدام دژی هەموو جیاکاریەک. ئێستا لە زانکۆی ئەزهەر بەشی یاسا ئەخوێنم. بەهیوام کۆمپانیایەکی یاسایی خۆم چالاک لە بواری مافی مرۆڤ بکەمەوە، وە پارێزەری دیکەشم لەگەڵ بێت کە هەمان باوەڕی منیان هەبێت. ئامانجی سەرەکیمان پارێزگاری کردن بت لە ژنی عەرە ب و موسوڵمان دژی هەمو جۆرە جیاکاریەک وە تاوانی توندو تیژی کە ڕۆژانە لەم وڵاتانەدا ڕوو ئەدەن بوەستێنین
بەڵام لەسەر ڕاکانی دژ بە زانکۆی ئەزهەر، کە بە بەرهەمهێنەری تیرۆر ناویان ئەبات و سەرۆک موبارەکی ناموبارەکیش بە دیکتاتۆر ناو ئەبات، سێ ساڵ لەسەر یەکەم و ساڵێکیش لەسەر ئەوەی دوەمیان زیندانی ئەکرێت لەو دادگایی کردنەدا کە تەنها 5 خولەکی خایاند.
بەو هیوایەی هیچ یەک لە ئێوە بڵاگچیە کوردە ئازیزەکان توشی ئەمانە نەبن و بە ئازادی ڕای خۆتان بنوسن، دڵنیا بن تا سەر ئێسقان کورد بڵاگەر بە پێی توانا یارمەتیتان ئەدات و دڵنیاشتان ئەکەم ناوەکەی تۆمار ئەکەین وەک کۆمپانیایەک تا لەو کاتانەدا هیچ هێز و یاسایەک نەتوانی زانیاری ئێوە لە کوردبڵآگەر بسەنێت. بەمزوانەش خەتێکی سور ئەهێنین بەسەر هێمای بێتا، بۆیە قۆڵتان هەڵماڵن دڵنیابن کوردبڵاگەر هەمیشە لە پێش ئەوەی ئێوە توشی گرفت بن ڕێگاکانتان بۆ قیرتاو و پڕ هێماو زانیاری ئەکات